Posts
يەكەمين كۆبوونەوەي كابينەي هەشتەمي حكومەت
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2014، كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ساز دا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى به‌خێرهاتن وپیرۆزبایى له وه‌زیران كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕاسته پێكهێنانى كابینه‌كه ماوه‌یه‌كى زۆرى خایاند، به‌ڵام له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن له‌وه‌ى توانیان پێكه‌وه حكوومه‌تێكى كۆده‌نگیى نیشتمانیى پێكهاتوو له هه‌موو لایه‌نه براوه‌كان پێك بهێنین، كه ئه‌مه‌ش بۆ قۆناغى ئه‌مڕۆ پێویستییه‌كى هه‌ره له‌پێشى هه‌رێمى كوردستانه و پێشهاته‌كانیش ڕاستیى ئه‌و بۆچوون و تێڕوانینه‌ى ده‌رخست كه پێویسته له قۆناغه‌كانى داهاتوودا لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز و ته‌با بن و پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ى دێنه پێش، ببنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتىكرده‌وه له هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌تاى قۆناغێكى تازه‌ى حوكمڕانى ده‌ست پێده‌كات كه تیایدا هه‌موو پێكهێنه‌رانى حكوومه‌ت هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان ده‌بن، بۆیه هێچ شتێك تاكلایه‌نه ئه‌نجام نادرێت و ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن تا له ڕاپه‌ڕاندن و جێبه‌جێكردنى كار و ئه‌ركه‌كاندا سه‌ربكه‌ون.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كار له‌سه‌ر به‌دامه‌زراوه‌كردنى داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت ده‌كات، چونكه بۆ هه‌بوونى حكوومه‌تێكى كاراى شه‌فاف، به‌دامه‌زراوه‌كردنى حكوومه‌ت له هه‌موو شتێك پێویستتره. هه‌روه‌ها گوتى: “دڵنیام ده‌توانین باڵه‌خانه و پڕۆژه‌ى زۆر گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كى پته‌وى حوكمڕانى دانه‌مه‌زرێنین، سه‌رناكه‌وین”.
نێچیرڤان بارزانى دانى به‌وه‌شدا نا كه وێڕاى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا كارى زۆر باش كراوه، به‌ڵام تیمى حكوومه‌ت وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ى وه‌ك تیم پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆیه ده‌بێ له‌مه‌و دوا وه‌ك تیمێك كار بكه‌ن و هه‌موو وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كترى ئه‌وپه‌ڕى هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن و به ماناى وشه یه‌ك تیم بن. داوایشى له وه‌زیره‌كان كرد “وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌نه دامه‌زراوه‌ى ڕێك‌وپێك و هه‌وڵ بده‌ن بنه‌مایه‌كى كارگێڕیى ڕێك‌وپێك دابنێن، چونكه بێ بنه‌ماى كارگێڕیى پته‌و، ناتوانن شتى گه‌وره بكه‌ین”.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه نادادپه‌روه‌رى له مووچه‌دا هه‌یه و سیاسه‌تى ڕازیكردنى خه‌ڵك كه پێشتر په‌یره‌و كراوه؛ كاریگه‌ریى زۆر خراپى له‌سه‌ر پرسى مووچه دروست كردووه، هه‌روه‌ها زۆرێك له یاساكان پێویستییان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه و په‌یكه‌رى كارگێڕیى وه‌زاره‌ته‌كانیش ده‌بێ چاك بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى چاودێرییانهى په‌رله‌مانى كوردستان و داواى له وه‌زیران كرد كه ئه‌وپه‌ڕى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لیژنه‌كانیدا بكه‌ن و ئه‌م پرسه زۆر به جددى وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانى داواى كرد ماوه‌ى سه‌ره‌تاى كارى حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه بێت له یاساكان، په‌یكه‌رى كارگێڕى و چۆنیه‌تیى پێكه‌وه كاركردن بكۆڵرێته‌وه تا هه‌نگاوى ڕاست بنێن و هه‌مووانى دڵنیا كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران حزبایه‌تى ناكرێت و هه‌مووان وه‌ك تیم پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنى به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت، هه‌موو پشتگرییه‌كى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیشى بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له‌پێناو هەر چاكسازییه‌ك و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیاندا؛ دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕووى دابینكردنى ئاسایش و كاره‌با و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه؛ هه‌رێمى كوردستانه.
دواتر به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه خرایه ڕوو كه تیایدا وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌ى ڕه‌وشى سه‌ربازیى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و پاراستن و به‌رگریكردن له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو، پاشان وه‌زیرى ناوخۆش ئاماژه‌ى به ڕه‌وشى ئه‌منیى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان كرد.
دواى گفتوگۆ و خستنه‌ڕووى سه‌ره‌نج و بیروڕا له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك و خاكى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت و نه‌بێته لایه‌نێك له هیچ پێكدادانێكى سه‌ربازیدا، به‌ڵكوو به ته‌نیا به‌رگرى له خۆى ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیارى دا لیژنه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى بۆ دابینكردنى پێداویستیى لۆجستیى به سه‌رپه‌رشتیى وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه و ئه‌ندامیه‌تیى وه‌زیرانى سامانه سروشتییه‌كان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ته‌ندروستى پێك دێت.
سه‌رۆك وه‌زیران داواى له وه‌زیران كرد كه سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ پارێزگا و ناوچه جیاوازه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌كاندا كۆ ببنه‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى كێشه‌كان ببن و پێداویستییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن. ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌م شێوازه له كابینه‌ى حه‌وته‌م تاقى كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامى ئه‌رێنى هه‌بووه بۆ دیاریكردنى كێشه و پێدوایستییه‌كان و دابینكردن و چاره‌سه‌ركردنیان.
له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى وه‌ك یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌ت به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه دا “ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كڕیزى و یه‌كده‌نگییه بپارێزین، سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و باشترین خزمه‌ت به خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین”.
ده‌قى وتارى نێچیرڤان بارزانى له ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی كابینەی هەشتەمی حكومەت دا
به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان،
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى به‌ڕێزى په‌رله‌مانى كوردستان،
ئێواره‌تان باش..
ئه‌مڕۆ ئێمه كابینه‌ی هه‌شتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ناسكدا ڕاده‌گه‌یه‌نین. هه‌ر چۆن ساڵی 2003 پێویستیمان به یه‌كده‌نگی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌م ساته‌شدا كه عێراق به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ر ده‌بێت، هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی ستراتیژیمان پێویسته تا هیچ له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى كه به ده‌ستمان هێناوه، تا ژیانی هاووڵاتیان له هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێمى كوردستان بپارێزین، تا بڕیارمان له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوودا بێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی خۆشه‌ویستى كوردستان.
به‌ڕێزان،
كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی هاوبه‌شی بنكهفراوانه كه گوزارشت له خواستی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌م ئه‌ركه وای ده‌خواست به ئارامی و نه‌فه‌سدرێژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه بكه‌ین بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌رك و پێداویستییه‌كانی ژیانی سیاسیی ئێستای هه‌رێمى كوردستان.
زۆر سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ خۆڕاگرییان ده‌رباری پرۆسه‌ی پێكێهنانی ئه‌م كابینه‌یه، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێمی بڕی. ئه‌م كاره ناهه‌قه و دژی ده‌ستوورییه، ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌لێك سه‌خت كردووه، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئابووریی هه‌رێم و وه‌به‌رهێنان هه‌یه. ئێمه هاوسۆز و هاوخه‌می گشت گرفتی هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستانین.
له چه‌ند ساڵی داهاتوودا خۆڕاگریی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك قۆناغێكی نوێی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئێمه بێ وچان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه ده‌ده‌ین تا جارێكى تر تووشی قه‌یرانی سیاسی و دارایی نه‌بینه‌وه له هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌م كابینه‌یه هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكوومه‌تێكی كارا و شه‌فاف. بنه‌مای هاووڵاتیبوون، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئاشتی و دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌تى مافی ئافره‌ت و منداڵ، سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی له به‌رده‌میدا، دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی، چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه و ڕاسته‌قینه، پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمى كوردستاندا.
هاووڵاتیبوون پره‌نسیپ و به‌ها و پێوه‌ری یه‌كه‌می كار و هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌ته له دابینكردنی ماف و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌رك و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تى یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بۆ گشت دانیشتوانی هه‌رێمى كوردستان بێ جیاوازیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی. كابینه‌ی هه‌شت به پشتبه‌ستن به میكانیزمی سه‌روه‌ریی یاسا و به دامه‌زراوه‌بوون كار ده‌كات بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی حكوومه‌ت له كار و چالاكیی حزبی.
كابینه‌ی هه‌شت كابینه‌ی حكوومه‌تی هاوبه‌شه، پێكهاته‌كانی ئه‌م كابینه‌یه هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ن له حكوومهدا، چ له هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ڕێكردنی ئه‌ركی حكوومه‌ت و چ له بڕیاردان و، چ له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تیی به‌رامبه‌ر گشت ئه‌و بریارانهى كه ده‌درێت. حكوومه‌ت موڵكی هه‌موو تاكێكی كوردستانه و كار بۆ خۆشگوزه‌رانی و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات.
هاوبه‌شان له‌م كابینه‌یه‌دا به‌ڵێنیان له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی و توانای ئابووری و دارایی و كارگێڕیی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا ده‌بێت و پێكه‌وه به‌رپرس ده‌بن له بڕیاره‌كانی. هیچ لایه‌نێك نابێته ڕێگر له جێبه‌جێكردن و پیاده‌كردنی بڕیاره‌كانی.
ئێمه وه‌ك لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانی پێكهاته‌ی ئه‌م كابینه‌یه به ده‌نگ و متمانه‌ی هاووڵاتیان، حكومڕانیی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كه‌ین، به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌دی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتیانمان داوه و خزمه‌تیان ده‌كه‌ین.
كاركردنی چه‌ند حیزبێكی جیاواز له حكوومه‌تی هاوبه‌ش ده‌كه‌ینه هۆكارێك بۆ پته‌وكردنی بنه‌مای دیموكراسی له كوردستاندا. پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی، ڕێزگرتن له جیاوازیی بیروبۆچوون و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و حوكمڕانى له‌ژێر چه‌تری كاری هاوبه‌ش، سنگفراوانیی گه‌لی كوردستان ده‌باته ئاستێكی نوێ له مێژووی سیاسیماندا.
ئێمه ده‌بێت هه‌نگاوی گه‌وره بنێین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی نه‌وه‌ی پێش خۆمان بۆ كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا. ئێمه به‌رپرسیارانه داهاتووی خۆمان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و هه‌نگاوی پێویستی بۆ ده‌هاوێژین.
به‌ڕێزان،
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه چارهسهرنهكراوهكانی تا ئێستا و ئایندهی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، به‌تایبه‌تى كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور. هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێكه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و به هاوكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌نگاوی په‌له بنێین بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی دانوستاندن بۆ ڕێكه‌وتنی سیاسیمان كه گوزارشت له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
كابینه‌ی هه‌شت زه‌مینه‌ی له‌بار ده‌ڕه‌خسێنی بۆ كاراكردنی ڕۆڵی چاودێریی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كاری حكوومه‌ت. له هه‌مان كاتدا ئێمه داوای متمانه و پاڵپشتیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین تا پێكه‌وه خزهمهتی چاوه‌ڕوانكراوی هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین. كابینه‌ی هه‌شت په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام و پته‌وى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌ماندا ده‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه ئامانجمان به‌دیهێنانی به‌رده‌وام و جۆراوجۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و خۆنهبهستنهوه به تاكه سێكته‌ری نه‌وته له‌م هه‌رێمه‌دا. كار ده‌كه‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پشه‌سازی و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیی هه‌لومه‌رجی ژیانی گوند و شار.
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه سه‌ركییه‌كانی كار و ئاو و كاره‌با و ڕێگاوبان كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رچاوی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی تاك و په‌ره‌سه‌ندنی وه‌به‌رهێنانی خۆماڵی و بیانی له ڕێی به‌گه‌ڕخستنی ته‌واوی توانا و سه‌رمایه‌ی ماددی و مرۆیی له هه‌رێمى كوردستان. له‌م بواره‌دا ده‌بێت ئێمه چالاكانه كار بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردن و چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زی، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه له وڵاته‌كه‌ماندا.
گرنگی ده‌ده‌ین به كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار. پشتگیریی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی ببینن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌ی ئابوورى له هه‌رێمى كوردستاندا. په‌ره ده‌ده‌ین به سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان له كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی قۆناخی داهاتووی كوردستان.
له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شتدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چاكسازیی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و فێركردن به دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی مامۆستایان. بایه‌خ ده‌ده‌ین به توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی پێشه‌یی به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌ستی كاری كارامه و به‌توانا بۆ بازاڕی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له هه‌رێمدا.
هه‌روه‌ها له كه‌رتی ته‌ندروستیشدا كار ده‌كه‌ین بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می ته‌ندروستیی پێشكه‌وتوو و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستیدا. كابینه‌ی هه‌شت ئاوڕى زیاتر له ژیان و گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران و زیندانیانی سیاسی ده‌داته‌وه، كار ده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانیان. كار ده‌كه‌ین بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نیشته‌جێبوون به شێوازێكی هاوچه‌رخ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون به‌تایبه‌تی بۆ چین و توێژه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.
ئێمه شانازی به‌م بارودۆخه ئارام و ئاسایشه ده‌كه‌ین كه له جه‌رگه‌ی ناوچه‌یه‌كی پڕ توندوتیژی و شه‌ڕ و تیرۆر و تۆقاندندا به هیممه‌ت و وریایی و كاری دڵسۆزانه‌ی هێزی پشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كراوه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم كار ده‌كات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانا و لێهاتووییان، بهنیشتمانیكردنیان ئه‌ركی گرنگی ئه‌م كابینه‌یه ده‌بێت.
كابینه‌ی هه‌شت هه‌وڵ ده‌دات به ڕێكاری یاسایی چاو به سیسته‌می خانه‌نشینی و مووچه‌دا بخشێنێته‌وه، به جۆرێك كه هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه لێی سوودمه‌ند بن. هاوبه‌شان له‌م كابینهیدا كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی سندووقی كوردستان بۆ داهاتی نه‌وت و دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی هه‌رێم وه‌ك له یاسای ژماره (22)ی 2007ی تایبه‌ت به نه‌وت و گازی هه‌رێمدا هاتووه.
كابینه‌ی هه‌شت به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌ره‌پێدان و هاوكاری و هاندانی كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆ و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تى كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، به‌تایبه‌تى له ناو چینی گه‌نج و ده‌رچووی په‌یمانگه و زانكۆكاندا، به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی كارپێكردنی سه‌رده‌میانه و ڕێگرتن له پاوانكاریی بازاڕ و كۆمپانیا و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
به‌ڕێزان،
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌م پێ كرد، هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هاوبه‌شه، ورده‌كاریی ئه‌م كارنامه‌یه ده‌بێته پلان و پڕۆژه و پڕۆگرامی سیاسه‌تگوزاریی گشتیی حكوومه‌ت و له كار و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا به ته‌واوه‌تى هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
له كۆتاییدا پیاده‌كردن و سه‌ركه‌وتنی پرۆگرامی حكوومه‌ت، سه‌ركه‌وتنی هاووڵاتیی خۆڕاگر و ناخۆشیدیدهی كوردستانه. خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، سه‌رفرازیی حكوومه‌ت ده‌بێت. دانیشتوانی كوردستان شایسته‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌شترن، شایسته‌ی ئازادی، سه‌ربه‌ستی و دیموكراسیی پته‌وترن. به پشتیوانیی هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه و پۆلیس و هاووڵاتیان، ده‌توانین ئه‌نجامی باشتر به ده‌ست بهێنین، خه‌ونی گه‌وره‌تر بهێنینه دى.
جارێكی دیكه‌ش زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
(English) Nechirvan Barzani and Qubad Talabani tasked to form 8th Cabinet
Lo sentimos, esta entrada se encuentra disponible únicamente en English.
(English) Prime Minister Barzani addresses Kurdistan Parliament
Lo sentimos, esta entrada se encuentra disponible únicamente en English.
(English) KRG officials and businessmen discuss Kurdistan’s economy at MEED event
Lo sentimos, esta entrada se encuentra disponible únicamente en English.
(English) Pope Francis hails President Barzani’s role in protecting Iraqi Christians and Syrian refugees
Lo sentimos, esta entrada se encuentra disponible únicamente en English.