(English) Prime Minister Barzani’s New Year message
Lo sentimos, esta entrada se encuentra disponible únicamente en English.
Lo sentimos, esta entrada se encuentra disponible únicamente en English.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3 ی تەمموزی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پیرۆزباییكردنی خولی تازەی پارلەمان و هەروەها تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق و كوردستان و هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەكان و خۆسازكردنی هەرێمی كوردستان بۆ ڕیفراندۆم سەردانی پارلەمانی كوردستانی كرد و لە لایەن سەرۆكی پارلەمان و جێگری سەرۆكی پارلەمان و سكرتێری پارلەمانی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
لە سەرەتای ئەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی پارلەمانی كوردستان كۆبۆوە و دەستەی سەرۆكایەتیی پارلەمان سەرۆك بارزانیی لەو ڕاپۆرت و ئامادەكارییانە ئاگادار كردەوە كە لە لایەن پارلەمانی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی هێزەكانی پێشمەرگە و بارودۆخی سیاسیی تازەی عێراق خراونەتەڕوو.
لە دوای ئەم كۆبوونەوەیە سەرۆك بارزانی بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێری پارلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرجەم سەرۆك فراكسیۆنەكانی نێو پارلەمانی كوردستان كۆبۆوە. لەم دانیشتنەدا سەبارەت بە بارودۆخی هێزەكانی پێشمەرگە و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و ڕووداوەكانی ئەم دواییەی موسڵ و هەروەها هەڵوێستی سیاسیی هەرێم سەبارەت بە بارودۆخی تازە و ڕیفراندۆم بۆ دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان و هەروەها پێویستیی یەكڕیزیی لایەنەكان وتەیەكی پێشكەش كرد و دواتریش سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پارلەمان سەرنج و تێبینی و پرسیارەكانی خۆیان لەبارەی قەیران و ئەگەر و پێشهاتەكان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد.
پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پارلەمانی كوردستان بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هۆڵی پارلەمانی كوردستان ئامادە بوو و وتارێكی پێشكەش كرد.
لەم وتارەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ئەندام و فڕاكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتیی پارلەمان كرد بە بۆنەی خولی نوێی پارلەمانی كوردستان و ئەوەیشی ڕاگەیاند كە خەڵكی كوردستان چاوەڕوانییەكی زۆری لەم خولەی پارلەمان هەیە كە خولێكی كارا بێت و لە چاودێریكردن و دانانی یاساكان. سەرۆك بارزانی لەبارەی ڕۆڵی پارلەمانی كوردستان لە چارەنووسی وڵات هێمای بەوەدا كە پارلەمان مەرجەعی یەكلاییكەرەوەیە بۆ پرسە چارەنووسسازەكان. سەرۆك بارزانی لە وتەكەیدا باسی بارودۆخی سیاسیی عێراق و قەیرانی ئەم دواییەی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە كوردستان دە ساڵ هەوڵیدا پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی و پێكەوەژیان لە عێراقدا سەربكەوێت بەڵام پێشێلكردنی دەستوور و هزری تاكڕۆیی و خۆسەپاندن و پەراوێزخستن نەیهێشت ئەم هەوڵانە سەر بگرن و عێراق گەییشتە ئەم ڕۆژەی كە ئێستا دەیبینن.
سەرۆك بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە كوردستان بەهیچ شێوەیەك هۆكاری ئەم دۆخەی ئێستای عێراق نییە و ئەوانەی كە دەستیان هەبووە دەبێ بەرپرسیارێتیی هەڵبگرن. لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە ئێستا فرسەتێكی زۆر باش هاتووەتە ئاراوە كە كوردستان خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئەو مافەش دەستوورییە و دەستووری عێراق ڕێگەی داوە كوردستان چارەنووسی خۆی دیاری بكات چونكە لە دەستووردا هاتووە پابەندبوون بەم دەستوورە یەكپارچەیی عێراق دەپارێزێت. سەرۆك بارزانی لە وتەكەشیدا داوای لە پارلەمانی كوردستان كرد كە پەلە بكەن لە پەسەندكردنی یاسایكۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان و بە زووترین كات دەستەی باڵای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دابمەزرێت و هەروەها پارلەمانی كوردستان خۆی بۆ ئەو ڕێوشوێنانە ئامادە بكات كە بۆ ڕیفراندۆمی دیاریكردنی چارەنووس پێویستە.
سەرۆك بارزانی سوپاسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیی لایەنە سیاسییەكانیشی كرد و بە پاڵپشتییەی گەورەی هەژمار كرد بۆ داوا ڕەواكانی گەلی كورد. لە كۆتایی قسەكانیشیدا سەرۆك بارزانی سوپاسی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد كە لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی نەیاران و تیرۆریستان دان و هیوای ئاییندەییەكی گەشی بۆ گەلی كوردستان خواست.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2014، كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ساز دا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى به‌خێرهاتن وپیرۆزبایى له وه‌زیران كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕاسته پێكهێنانى كابینه‌كه ماوه‌یه‌كى زۆرى خایاند، به‌ڵام له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن له‌وه‌ى توانیان پێكه‌وه حكوومه‌تێكى كۆده‌نگیى نیشتمانیى پێكهاتوو له هه‌موو لایه‌نه براوه‌كان پێك بهێنین، كه ئه‌مه‌ش بۆ قۆناغى ئه‌مڕۆ پێویستییه‌كى هه‌ره له‌پێشى هه‌رێمى كوردستانه و پێشهاته‌كانیش ڕاستیى ئه‌و بۆچوون و تێڕوانینه‌ى ده‌رخست كه پێویسته له قۆناغه‌كانى داهاتوودا لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز و ته‌با بن و پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ى دێنه پێش، ببنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتىكرده‌وه له هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌تاى قۆناغێكى تازه‌ى حوكمڕانى ده‌ست پێده‌كات كه تیایدا هه‌موو پێكهێنه‌رانى حكوومه‌ت هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان ده‌بن، بۆیه هێچ شتێك تاكلایه‌نه ئه‌نجام نادرێت و ده‌بێ هه‌مووان پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن تا له ڕاپه‌ڕاندن و جێبه‌جێكردنى كار و ئه‌ركه‌كاندا سه‌ربكه‌ون.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوودا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى كار له‌سه‌ر به‌دامه‌زراوه‌كردنى داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت ده‌كات، چونكه بۆ هه‌بوونى حكوومه‌تێكى كاراى شه‌فاف، به‌دامه‌زراوه‌كردنى حكوومه‌ت له هه‌موو شتێك پێویستتره. هه‌روه‌ها گوتى: “دڵنیام ده‌توانین باڵه‌خانه و پڕۆژه‌ى زۆر گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كى پته‌وى حوكمڕانى دانه‌مه‌زرێنین، سه‌رناكه‌وین”.
نێچیرڤان بارزانى دانى به‌وه‌شدا نا كه وێڕاى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا كارى زۆر باش كراوه، به‌ڵام تیمى حكوومه‌ت وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ى وه‌ك تیم پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆیه ده‌بێ له‌مه‌و دوا وه‌ك تیمێك كار بكه‌ن و هه‌موو وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كترى ئه‌وپه‌ڕى هه‌ماهه‌نگ و هاوكار بن و به ماناى وشه یه‌ك تیم بن. داوایشى له وه‌زیره‌كان كرد “وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌نه دامه‌زراوه‌ى ڕێك‌وپێك و هه‌وڵ بده‌ن بنه‌مایه‌كى كارگێڕیى ڕێك‌وپێك دابنێن، چونكه بێ بنه‌ماى كارگێڕیى پته‌و، ناتوانن شتى گه‌وره بكه‌ین”.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه نادادپه‌روه‌رى له مووچه‌دا هه‌یه و سیاسه‌تى ڕازیكردنى خه‌ڵك كه پێشتر په‌یره‌و كراوه؛ كاریگه‌ریى زۆر خراپى له‌سه‌ر پرسى مووچه دروست كردووه، هه‌روه‌ها زۆرێك له یاساكان پێویستییان به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه و په‌یكه‌رى كارگێڕیى وه‌زاره‌ته‌كانیش ده‌بێ چاك بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى چاودێرییانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و داواى له وه‌زیران كرد كه ئه‌وپه‌ڕى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لیژنه‌كانیدا بكه‌ن و ئه‌م پرسه زۆر به جددى وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانى داواى كرد ماوه‌ى سه‌ره‌تاى كارى حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه بێت له یاساكان، په‌یكه‌رى كارگێڕى و چۆنیه‌تیى پێكه‌وه كاركردن بكۆڵرێته‌وه تا هه‌نگاوى ڕاست بنێن و هه‌مووانى دڵنیا كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران حزبایه‌تى ناكرێت و هه‌مووان وه‌ك تیم پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنى به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت، هه‌موو پشتگرییه‌كى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیشى بۆ وه‌زاره‌ته‌كان له‌پێناو هەر چاكسازییه‌ك و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیاندا؛ دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وله‌وییه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕووى دابینكردنى ئاسایش و كاره‌با و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه؛ هه‌رێمى كوردستانه.
دواتر به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه خرایه ڕوو كه تیایدا وه‌زیرى كارو‌بارى پێشمه‌رگه ڕ‌اپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌ى ڕه‌وشى سه‌ربازیى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و پاراستن و به‌رگریكردن له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو، پاشان وه‌زیرى ناوخۆش ئاماژه‌ى به ڕه‌وشى ئه‌منیى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان كرد.
دواى گفتوگۆ و خستنه‌ڕووى سه‌ره‌نج و بیروڕا له لایه‌ن وه‌زیرانه‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه خه‌ڵك و خاكى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان بپارێزێت و نه‌بێته لایه‌نێك له هیچ پێكدادانێكى سه‌ربازیدا، به‌ڵكوو به ته‌نیا به‌رگرى له خۆى ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیارى دا لیژنه‌یه‌كى هه‌میشه‌یى بۆ دابینكردنى پێداویستیى لۆجستیى به سه‌رپه‌رشتیى وه‌زیرى كارو‌بارى پێشمه‌رگه و ئه‌ندامیه‌تیى وه‌زیرانى سامانه سروشتییه‌كان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ته‌ندروستى پێك دێت.
سه‌رۆك وه‌زیران داواى له وه‌زیران كرد كه سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ پارێزگا و ناوچه جیاوازه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌كاندا كۆ ببنه‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى كێشه‌كان ببن و پێداویستییه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن. ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌م شێوازه له كابینه‌ى حه‌وته‌م تاقى كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامى ئه‌رێنى هه‌بووه بۆ دیاریكردنى كێشه و پێدوایستییه‌كان و دابینكردن و چاره‌سه‌ركردنیان.
له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى وه‌ك یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌ت به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه دا “ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كڕیزى و یه‌كده‌نگییه بپارێزین، سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و باشترین خزمه‌ت به خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین”.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2014، ئه‌نجومه‌نی هه‌رێم بۆ نه‌وت و غاز به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆ بووه و چه‌ند بڕیارێكی گرنگی ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌ركردنی گرفتی سووته‌مه‌نی له هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به به‌شداریی وه‌زیرانی دارایی و ئابوورى، سامانه سروشتییه‌كان، پلاندانان و پارێزگارانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ی گه‌رمیان به ڕێوه چوو، سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ی كه‌میی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان و له‌و ناوچانه‌ی ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دان و هۆكاره‌كانی، به تایبه‌تیش دوای ڕووداوه‌كانی مووسڵ، گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه قه‌یرانه‌كه له سه‌رتاسه‌رى عیراق هه‌یه و هه‌رێمى كوردستانیش كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریى ئه‌و بارودۆخه و داواكارییه‌كى زۆر له‌سه‌ر سووته‌مه‌نى و به‌تایبه‌تیش به‌نزین له شاره‌كانى دیكه‌ى ده‌روه‌ى هه‌رێمى كوردستان دروست بووه، به تایبه‌تى به‌هۆى له‌كاركه‌وتنى پاڵاوگه‌ى بێجى كه ئه‌مه‌ش واى كردووه داواكارى له‌سه‌ر به‌نزین زۆر ببێت و ئه‌م قه‌یرانه‌ى لێ بكه‌وێته‌وه، بۆیه پاڵاوگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له توانایدا نیه ئه‌م داواكارییه له‌سه‌ر به‌نزین پر بكاته‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى به هۆى بارودۆخى ئه‌منى و سه‌ربازییه‌وه به‌شێكى زۆرى سووته‌مه‌نیش به تایبه‌تى به‌نزین بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕۆژانه ده‌چێته به‌ره‌كانى به‌رگرى له سنووره‌كانى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌م بڕیارانانه دران:
یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هێنانى به‌نزین له ڕێگه‌ى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه كه به شێوه‌ى بازرگانى و له‌ژێر چاودیریى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كاندا بفرۆشرێت به دوو مه‌به‌ست: یه‌كه‌میان كۆنترۆڵى كوالیتیى به‌نزینه‌كه، دووهه‌میشیان كۆنترۆلكردنى نرخه‌كه‌ى.
دووه‌م: ڕێكخستنه‌وه‌ى دابه‌شكردنى ئه‌و به‌نزینه‌ى له پاڵاوگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به جۆرێك كه به باشترین شێوه دابه‌ش بكرێت و به‌پێى پێویستى و تواناى پاڵاوگه‌كان به‌نزین بۆ ئوتومبیلى هاووڵاتیان دابین بكرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كرێته‌وه به سیسته‌مى دابه‌شكردنى به‌نزین به كۆبۆن كه هه‌ر ئوتومبیلێك بڕێكى دیاریكراو له به‌نزین وه‌ربگرێت و ئوتومبیله‌كانیش دابه‌ش بكرێنه سه‌ر تاك و چووت. هه‌روه‌ها هه‌ردوو وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و دارایى و ئابوورى ڕاسپێردران بۆ دروستكردنى كۆبۆنێك كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ساخته نه‌كرێت.
سێیه‌م: مامه‌ڵه‌كردنى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تاكسى و پاس و ئه‌و ئوتومبیلانه‌ى له هێڵى گشتیى نێوان شاروچكه‌كاندا كار ده‌كه‌ن كه هه‌م به‌نزینخانه‌ى تایبه‌تیان بۆ دیارى بكرێت و هه‌م بڕى زیاتریشیان پێ بدرێت؛ به مه‌رجێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى چاودێریى بازرگانى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ كۆنتۆلى نرخى گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتیان بكه‌ن و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له ئاساییبوونى نرخى گواستنه‌وه‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه.
چواره‌م: گشت وه‌زاره‌ته‌كان ڕاسپێردران به ڕێكخستنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى ئوتومبیلى حكوومى و هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانى كه‌مترین ڕێژه‌ى سووته‌مه‌نى به‌پێى پێویست.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له‌و هاووڵاتیانه كرا كه بارى داراییان باشه تاكو ئه‌م قۆناغه ته‌واو ده‌بێت و قه‌یرانه‌كه یه‌كجارى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، وه‌ك به‌شدارییه‌ك له چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كه‌دا، به‌نزینى بازگانى به‌كار بێنن و به‌مه‌ش بوار بڕه‌خسێنن هاووڵاتیانى كه‌مده‌رامه‌ت سوود له به‌نزینخانه حكوومییه‌كان و سیسته‌مى كۆبۆن وه‌ربگرن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران پارێزگاره‌كانى ڕاسپارد كه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م بڕیارانه له هه‌موو پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك یه‌ك جێبه‌جێ بكرێن.
دوایین شت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرسى به‌نزینى فڕۆكه‌ش كرا و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م پرسه به ته‌واوى چاره‌سه‌ر كراوه و ئێستا له فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره كێشه‌یه‌كى به‌نزینى فڕۆكه نیه و بڕى پێویستى به‌نزینى فڕۆكه له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و له‌مباره‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت.
ده‌رباره‌ى گازى شلیش وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان هاووڵاتیانى دڵنیا كرده‌وه كه بڕى پێویستى گازى شل له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك گرفێك له‌مباره ڕوو نادات.
پاشان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكنى ڕاگه‌یاندن خسته ڕوو و وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه.
Lo sentimos, esta entrada se encuentra disponible únicamente en English.
Lo sentimos, esta entrada se encuentra disponible únicamente en English.
Lo sentimos, esta entrada se encuentra disponible únicamente en English.
El Primer Ministro Nechirvan Barzani ayer mantuvo una reunión con el Parlamento del Kurdistán sobre la política de los recursos naturales y las cuestiones presupuestarias.
El portavoz del Parlamento del Kurdistan Dr. Yousif Mohammed, los jefes de los bloques políticos del Parlamento, los representantes de la Comisión del gas y petróleo, y de la comisión legislativa participaron en la sesión. El Primer Ministro, el Ministro de Recursos Naturales Dr. Ashti Hawrami, y el Asesor Legal del Consejo de Ministros del GRK Dr. Amanj Raheem respondieron las preguntas de los miembros del Parlamento y hablaron sobre las exportaciones de petróleo y la posibilidad de seguir adelante con ellas.
El extracto del discurso del Primer Ministro y sus respuestas a dos preguntas de los miembros del Parlamento están citados más abajo.
Premier Ministro Nechirwan Barzani: “la cuestión energética es muy importante para nosotros. Ni está relacionada con las políticas de partidos, ni tampoco es un asunto personal. Se trata de la región del Kurdistán, en su conjunto, y en realidad es una cuestión bastante sensible y es esencial que el Parlamento, en su cualidad de institución legislativa, este plenamente informado sobre los detalles de este asunto. Nuestra política energética está basada en el marco de las leyes rectificadas por el Parlamento del Kurdistán y por tanto es muy importante que el Parlamento este informado sobre todos los detalles relacionados con esta cuestión.
“La gran pregunta es: ¿quién va a controlar el petróleo? Bagdad no identifica las acciones del GRK como “equivocadas” o ”correctas”, sino solo quieren tener el control total. En ningún caso consideramos este asunto como el camino hacia la independencia del Kurdistán, sino más bien como la expresión de nuestros derechos constitucionales. Estos derechos son los principios constitucionales en los cuales está basado el acuerdo de los años 2003 y 2004 sobre nuestro regreso a Iraq, y que tienen que ser implementados en Irak.
“Si Bagdad aceptara hoy la resolución de las cuestiones del petróleo, uno de los asuntos más importantes, esto daría lugar a la resolución de una serie de obstáculos relacionados con este tema. Sin embargo, el gobierno federal de Irak aumenta los gastos públicos año tras año sin informar de ello a la región del Kurdistán, lo cual afecta negativamente al Kurdistán.
“Bagdad aumenta regularmente sus gastos públicos, mientras que los funcionarios del GRK no cobran sus sueldos. Este es el derecho fundamental de los ciudadanos, por lo cual estas demandas son justificadas. Contamos con un gran número de funcionarios que dependen del gobierno. Para su información, unos 850 millones de dinares iraquíes es el presupuesto mensual de los funcionarios públicos. La cantidad bastante elevada, por lo cual es muy importante resolver este asunto. No se puede continuar de esta manera.
“Para alcanzar los estándares internacionales… la demanda es de más de 31 mil millones de dólares para la infraestructura básica en el Kurdistán, como carreteras y caminos, puentes, escuelas, hospitales y otras necesidades esenciales.
“Dicho lo anterior, estamos decididos a demandar los 17 % del presupuesto que nos corresponde según nuestro derecho constitucional.
“En la sesión de la semana pasada hemos aclarado muchos asuntos. Hoy nos hemos reunido aquí porque los estimados miembros del Parlamento del Kurdistán, como miembros de la institución legislativa del Kurdistán, tienen muchas preguntas que les gustaría aclarar. El objetivo principal de los parlamentarios es determinar si la política del gas y petróleo del GRK es correcta y funcional y alinearla con la visión del gobierno. Esto incluye la planificación de los gastos de los ingresos recibidos del petróleo.
“Queremos responder a estas preguntas de forma abierta y transparente durante la sesión de hoy con el fin de llegar a un consenso mutuo en relación con la política energética de la región del Kurdistán. Estamos dispuestos a responder a todas las dudas del Parlamento del Kurdistán.
“Estamos plenamente convencidos de que las políticas del GRK son en el mejor interés de la región del Kurdistán, y están siempre en conformidad con la Constitución iraquí. Tenemos confianza de ello. Pero la tarea no es fácil; De hecho, es bastante difícil.
“El requisito principal para que este proceso tenga éxito es tener una postura común entre todos los partidos políticos del Kurdistán en este tema.”
Las respuestas a las preguntas de los miembros del Parlamento:
Respondiendo a las preguntas de los miembros del Parlamento en relación con la posición de los Estados Unidos, el Primer Ministro Barzani afirmó que la política de Estados Unidos es de conciliación y el acuerdo entre Erbil y Bagdad, como siempre ha sido confirmado por los diplomáticos estadounidenses. El GRK piensa que los Estados Unidos deberían de haber mencionado a Bagdad su decisión unilateral e inconstitucional de negar el presupuesto de la región del Kurdistán. El Gobierno Regional de Kurdistán recurrió a la exportación de petróleo tras la decisión de Bagdad, que ha afectado el pago de salarios de los funcionarios y ha alterado el funcionamiento del gobierno. El GRK se ha visto obligado a buscar una solución.
Respondiendo las preguntas sobre el acuerdo entre la región del Kurdistán y Turquía, el Primer Ministro declaró: “Este tema no tiene nada que ver con las decisiones políticas. Hemos mantenido una serie de reuniones con nuestros homólogos de Turquía y como resultado hemos llegado al acuerdo de firmar un protocolo para la cooperación a largo plazo en materia de energía. No consideramos que esto sea una jugada política para dividir Irak. Es totalmente erróneo verlo de esta forma. “