هەلی وەبەرهێنان

لە هەرێمی کوردستان ڕووبەرێکی فراوان هەیە بۆ وەبەرهێنان هەر لە بوارەکانی گەشتوگوزار،بەرهەمهێنان، کشتوکاڵ، گواستنەوەو بواری تر کە وەبەرهێنان دەتوانن ڕۆڵی خۆیانی تیا بگێڕن بۆ پێشخستنی ئابوری وڵات، کە ئەمەش یارمەتی سەقامگیریی ئابوری عێراق دەدات. هەرێمی کوردستان پێگەیەکی باشی هەرێمایەتیە بۆ سودوەرگرتن و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوری و دەستپێکردنی کاری بازرگانی نوێ.

ئەو بوارانەی کە بەهێزترین هەلی داواکاریان تێدایە لە هەرێمی کوردستان:

•           کشتوکاڵ

•           بیناسازی

•           کەرەستەو ئامادەکردن

•           ووزە-نەوت و گاز

•           خزمەتگوزاری شارەزا

•           گەشتوگوزار و خزمەتگوزاری

•           هوتێل و میوانداری

•           هونەرە بەهرەیی و سودبەخشەکان و کاری کەلتوری

•           تەندروستی

خانوبەرەو بیناسازی

حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیەکی زۆر دەدات بە کەرتی خانوبەرەو بیناسازی، تاوەکو پێداویستیەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2010 دا بڕی 300 ملێۆن دۆلاری بۆ پرۆژەکانی ئەم بوارە تەرخانکردووە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن یەکێکە لە کاراترین وەزارەتەکانی حکومەت، وە ڕووبەڕووی کێشەی نیشتەجێبوون دەبێتەوە لە هەرێمی کوردستان. پرۆژەی ستراتیژی لە جێبەجێکردندایەو هەزاران یەکە لەسەرتاسەری کوردستان دروستکراون. بۆ نمونە، دروستکردنی 5966 یەکە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بە نرخی 180 ملێۆن دۆلار لە ساڵی 2009 ەوە دەستیپێکردووە.

نەوت

هەرێمی کوردستان وەک زۆربەی بەشەکانی عێراق دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتیەکان بە تایبەت نەوت و گاز. بە ڕاگەیاندنی یەکەم هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەو گومانەمان ڕەواندەوە کە ئایا ئێمە نوێنەرایەتی نەوتی خۆمانین وە لە جیاتی گەلی عێراق. ئێستاکە ڕۆژانە هەرێمی کوردستان 100 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

بە وەبەرهێنانی کێڵگە نوێیەکان لە ساڵانی داهاتوودا نیاز وایە کە نزێکەی 1 ملێۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بێت. گەشەپێدانی نەوت و گاز لە کوردستان پشتبەستە بە دەستوری عێراق. دەستور ڕێگە بە هەرێم و پارێزگاکانی عێراق دەدات کە مافی بەرهەمهێنانیان هەبێت وە ئەمە تەنها مافی حکومەتی فیدراڵ نیە. لە ڕاستیدا مادەی 110 لە دەستوری عێراق تاکە مادەیە کە باس لە مافی حکومەتی فیدراڵ بکات، هیچ بابەتێکی تیا نیە لەسەر دەرهێنان و بەڕێوەبردنی نەوت و سەرچاوەکانی تر. بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتیەکان وەک دەسەڵاتێکی دابەشکراو سەیردەکرێت لە نێوان هەرێمە بەرهەمهێنەکان و حکومەتی فیدراڵ.

لەگەڵ 45 ملیار بەرمیلی خەمڵێنراو لە نەوتی یەدەگ، هەرێمی کوردستان ئامادەیە ببێتە بەشێکی بنچینەیی بوژانەوەی عێراق و یاریکەرێکی سەرەکی لە بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا. هەرێم نیازی پەرەپێدانی سەرچاوەکانی نەوت و غازی هەیە بەپێی دەستووری 2005 ی عێراق و بەدیهێنانی ئەوپەڕی سوود لەو بەرەوپێشچوونە بۆ گەلی عێراق. لەساڵی 2003 ەوە هەرێم زیاتر لە 40 کۆمپانیای وزەی لە پتر لە 30 وڵاتەوە راکێشاوە.

لەگەڵ بەردەوامبوونی هەڵمەتەکانی گەڕان، هەرێم بەرەو قۆناغی پەرەپێدان چوو. بەرهەمهێنانی نەوت لە 75,000 بەرمیل لە شوباتی 2011دا بۆ 200,000 بەرمیل بەرزبووەتەوە لە ئێستادا. ئامانج ئەوەیە کە لە ساڵی 2015 بگاتە 1 ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمی رۆژانە. لەبەر ئەمە، وەبەرهێنانی سەرمایە گەشە دەکات و پێشخستنی ژێرخان دەکەوێتە سەرەوەی ئەولەویەتەکان، لەوانەش بنیاتنانی پێگەکانی بەرهەمهێنان و ئەمبارکردن و هێڵەکانی بۆری گواستنەوە و کەلوپەل و پێداویستیەکانی هەناردەکردن و پاڵاوتن و پاشکۆکانی و ژمارەیەکی زۆری دەرفەتیش لە بازاڕدا بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان وەک یەک فەراهەم دەبێت.

لەگەڵ هاتنی ساڵی 2019دا، هەرێم ئامانجی وایە 2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرهەم بهێنێت، لەو کاتەشدا وای دەبینین کە پیشەسازی نەوت و غاز بەوپەڕی توانای خۆیەوە کار بکات لە هەناردەکردنی نەوتدا بۆ بازاڕە جیهانیەکان و بە ئاراستەی چالاکیەکانی وەک پیترۆکیمیاویەکان و پەین و پیشەسازیی دیکەی پشتبەستوو بە ووزە هەنگاو بنێ.

غاز

هەرێمی کوردستان بڕی 200 تریلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مەتر سێجا) یەدەگی غازی سروشتی هەیە، کە بریتیە لە 3% ی تێکڕای یەدەگی جیهان. ئەمەش رۆڵێکی گرنگ دەدات بە پێگەی کوردستان لە بازاڕە هەرێمیەکانی غازدا.

لە ساڵی 2003ەوە، بڕێکی زۆر لە دۆزینەوەکانی غاز ئەنجامدراوە و توانای بەرهەمهێنانی غازیش سەلمێنراوە. لە کاتێکدا چالاکیەکانی بەدواداگەڕان لە چڕ بوونەوەدان، بە دڵنیاییەوە غازی زیاتر دەدۆزرێتەوە و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات.

سیاسەتی ئێمە بە پلەی یەکەم پڕکردەنەوەی پێویستیی ناوخۆییە بۆ وزەی کارەبا و بەکارهێنانە پیشەسازیەکان و ئنجا هەناردەکردن. هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە خەڵکی عێراق کەڵک لە سامانی ژێر زەوی وەربگرێت. لە ئێستادا غاز بۆبەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بەکار دێنین و هەروەها یارمەتی هەندێ لە پارێزگا دراوسێکانمان دەدەین لە دابینکردنی کارەبادا وەک پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و بەم زوانەش سەڵاحەدین. حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی پەرەپێداوە بۆ بەرهەمهێنانی وزە کە پشتی بەستووە بە غاز و توانای هەنوکەیی 3 گێگاواتە لەگەڵ بەرهەمهێنانی 3 گێگاواتی تریشدا لە ئایندەیەکی نزیکدا. ئەو بڕە غازەی کە زیادە بێت، بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیە ناوخۆییەکان و تۆڕی ناوخۆی غاز بەکاردەهێنرێت.

دواتر، غازی بەردەست هەناردەی تورکیا دەکرێت، کە گەورەترین بەکاربەری غازە لە ناوچەکەدا. چاوەڕواندەکرێت یەکەم هەناردەی غاز لە 2016 دا ئەنجام بدرێت، ئەمەش سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ تورکیا دەستەبەر دەکات. هەروەها، کوردستان چاوی بڕیوەتە ئەوروپاش کە پێویستی بە سەرچاوەیەکی دابینکردنی مسۆگەر و متمانەپێکراو و هەمەچەشنی غازە.

سیاسەتێکی تۆکمەمان هەیە بۆ سووتاندنی غاز. لەپێناو دڵنیابوون لەوەی کە هەموو بڕێکی غاز بەکار دێت و سووتاندیش تا کەمترین راددە دە‌هێڵرێتەوە، هانی کۆمپانیاکان دەدەین پلانیان خۆیان هەبێت بۆ لایەنی بەکارهێنانی غاز.

کانزاگەری

سەرچاوە کانزاییە دەوڵەمەندەکانمان کە هێشتا سوودیان لێوەرنەگیراوە دەتوانن یارمەتی هەمەچەشن کردن و پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان بدەن. پەرەپێدانی سامانی کانزایی کوردستان هانی وەبەرهێنان دەدات و دەبێتە مایەی دروستبوونی داهات و دەرفەتی کار. هەروەها کاریگەری بەسوودیشی دەبێت لەسەر بواری تری ئابووری، وەک کەرەستەی بیناسازی و پیشەسازی کانزاگەری و کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوەی جڤاتە ناوخۆییەکان.

وەزارەت سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای کانزاکانە بۆ دروستکردنی ئارەزوو بەرامبەر کەرتی کانزاییمان، و بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەم کەرتە، لە کاتی گەشەپێدانیدا، بەگوێرەی پێوەرە نێودەولەتیەکانی کارپێکردن بەڕێوە دەبرێت. چاوڕوان دەکەین کەرتی تایبەت رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لەرێی وەبەر‌هێنانکردن لە پیشەسازی کانزاییمان و گەشەپێدانیدا.

رەشنووسی یاسای کانزا ناپۆڵاییەکان چاوەڕێی پەسەندکردنە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، و رەشنووسی یاسای کانزا پۆڵاییەکانیش لە قۆناغێکی تردا ئامادە دەکرێت.

لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا لەسەر ئەو پشتێنە شاخاویەی کە پانیەکەی 15 بۆ 25 کیلۆمەترە، توانستێکی زۆری مەکۆی کانزا پۆڵاکان هەیە وەکو ئاسن و کرۆم و نیکل و پلاتین و زێڕ و مس و بارایت و زینک. لەوانەیە ناوچەی تری هەرێمی کوردستان لە بەردی جیری و گەچ و لم و قوڕ و چەو و بەهەڵمبووەکاندا دەوڵەمەند بێت.

ئەو سەقامگیری و ئاساییش و شەفافیەت و کێبڕکێیەی کە بۆ پیشەسازی وزەی کوردستان فەراهەم بووە بەشێوەیەکی سروشتی هەمان کەڵکی دەبێت کاتێک چالاکیەکانی کانزاگەری دەستپێدەکەن.

ئەو کۆمپانیایانەی کە رابردوویەکی بەهێزیان هەیە لە کانزاگەریدا و ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە لە چالاکیەکانی ئایندەی کانزاگەری لە هەرێمدا، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە وەزارەتەوە.

کشتوکاڵ

خاکی کوردستان کە بەسەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی لەوەڕاندن دادەنرێت هەر لە مێژەوە گونجاوە بۆ دروستبوونی ئابوریەکی گونجاو، بەڵام بەهامان شێوە گونجاوە بۆ کشتوکاڵی بەرفراوان. لەوەڕگاکان سەرچاوەی باش بوون بۆ مەڕوماڵات لە ڕابردوو وە لە ئێستاشدا. بەردەوام خەڵکی دەوار و ئابوریەکی تایبەت بەمە بوونی هەبووە.

شاخ و دۆڵە بەپیتەکان بەردەوام ڕووبەری تەواوی کشتوکاڵیان بەخشیوە. سەرەڕای ئەوەی کە کوردستان ناوچەیەکی شاخاویە بەڵام لە 28% خاکەکەی جێگەی لەباری کشتوکاڵیە زیاتر لە زۆر ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دۆڵە ڕووباراویەکانی کوردستان خاکێکی بەپیتیان دروستکردووە، جگە لە خودی شاخەکان خۆیان نەبێت. لەبەر ئەم هۆیە زۆر لە شارەزایان باوەڕیان ئەوەیە کە کشتوکاڵ لە کوردستان سەریهەڵداوە، هەروەک چاندن و بەخێوکردنی مەڕوماڵات، جگە لە برنج و مانگا نەبێت. لەو کاتەوە،کەم تا زۆر ئابوری بەشێکی پشتی بە کشتوکاڵ بەستوە.

چەندین جۆری جیاواز لە دانەوێڵەو سەوزە لە کۆنەوە لە کوردستان چێندراوەو بەرهەمهاتووە، بە تایبەت گەنم و جۆ. لەم دواییانەشدا برنج برەوی پێدراوە، کە زیاتر جێگەی نانی گرتووەتەوە. توتن و چەوەندەری شەکر و لۆکە ڕۆڵیان هەبووە لە پێشکەوتنی ئابوری خۆماڵیدا. هەرێمی کوردستان خاوەنی جۆری باشە لە تۆتن کە لەسەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە داواکاری لەسەر بووە.

توتڕگ، توو وە شاتوو لە زۆربەی لادێکان بوونیان هەبووە، کەوتوونەتە بازاڕەوە وە بە درێژایی ساڵ ووشکراونەتەوە. میوەی وەک ترێ، وە زۆر جۆری تر بە فراوانی چێندراون. هەندێکیان لە ناوچە شاخاویەکانیش چێندراون. ئەمانە ڕۆڵیان گێڕاوە لە جۆری خۆراکی کوردانداو بە تایبەت بە ووشکراوەیی.

گەشتوگوزاریی و خزمەتگوزاری

کەرتی گەشتوگوزار لە پێشکەوتنێکی خێرادایە. لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا هوتێل لە دروستکردندایەو گەشتیاران ڕۆژانە زیاتر ڕوودەکەنە هەرێم بۆ بینینی ناوچە شاخاویەکان و شوێنە مێژوویەکان. چەند کۆمپانیایەک لەم بوارەدا هەڵدەستن بە ڕێکخستنی کارو چالاکی بۆ میوانان.

هەرێمی کوردستان خاوەنی سروشتێکی دڵڕفێنە، بە شاخ و کێوی جوانەوە، تاڤگەو ڕووبارو لادێ جوان. کوردستان دەوڵەمەندە بە مێژوو و چەندین شوێنی گرنگ بوونیان هەیە، بۆ نمونە قەڵای هەولێر کە قەڵاکەی سەرەتا لەلایەن سۆمەریەکانەوە بونیادنراوە، ئەشکەوتی شانەدەر کە مرۆڤی نیاندەرتاڵ کەسانی خۆیان بە گوڵەوە تێدا ناشتووە، شوێنی زەردەشتی و ئاشوریەکان لە دهۆک، لە ئامێدی شوێنی مێژوویی هەیە کە باوەڕ وایە جێگەی سێ پیاوە زانا کەبن کە بۆ لەدایکبوونی مەسیح بەڕێکەوتوون، پردی دەلال لە زاخۆ کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانیەکان، وە چەندین شوێنی تر.