وەبەر هێنان لە کوردستان

هەرێمی کوردستانی عێراق گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە تایبەت لە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان سودی لەو کرانەوە گەورەیە کردووە لە پەیوەندیەکان لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئەو مەودا بەرفراوانە لە چالاکی ئابوری، کە بۆ خۆی ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ڕاکێشانی  وەبەرهێنەرانی بیانی و کۆمپانیا نێونەتەوەییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و تایبەت بەرەو کوردستان.

بۆ ئاسانترکردنی ئەم گەشەسەندنە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستاوە بە تێپەڕاندنی چەند یاسایەک، لە نێوانیاندا یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و یاسای نەوت و گاز، کە ئەمەش رێگا بۆ کەرتی تایبەت خۆش دەکات تا ببێتە بزوێنەری ئابوری بازاڕی ئازاد.

یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان

پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2006 دا هەستا بە دەرکردنی یاسایەک کە ڕێگا بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی لە هەرێمی کوردستان خۆش دەکات. یاساکە تەنانەت ڕێگا بە کەسی بیانی دەدات ببێت بە خاوەن موڵک، ماوەی 10 ساڵ بەبێ باج کاربکات، وە بە شێوەیەکی ئاسان کار بە دەستمایەو قانزانجەکانەوە بکات کە لە پرۆژەکان دەستی دەکەوێت.

وەبەرهێنەری بیانی مافی ئەوەی هەیە کە بە پێ ی ویستی خۆی شەریکی هەبێت یان نا. کەسی وەبەرهێنەری بیانی مافی ئەوەی هەیە کە کرێکاری بیانی بهێنێت و کرێکارەکانیش مافی ئەوەیان هەیە کە ئەو پارەیەی دەستیاندەکەوێت هەواڵەی ووڵاتەکانی خۆیانی بکەن. وەبەرهێنەری عێراقی و بیانی مافی ئەوەیان هەیە کە سودەکانیان هەواڵەی ووڵاتانی خۆیان یان ووڵاتانی دیکە بکەن.

دەستەی وەبەرهێنان – هەرێمی کوردستان

دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کار بۆ هەماهەنگی لە نێوان دەزگاکانی حکومەتی هەرێم و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات بە مەبەستی برەودان بە وەبەرهێنانی خۆماڵی و بیانی بۆ پێشخستنی ئابوری کوردستان. کاری ئەم دەستەیە دروستکردنی هەلی وەبەرهێنانە، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە بە وەبەرهێنەران بە مەبەستی ئاوادانکردنەوەی کوردستانی عێراق. دەستەی وەبەرهێنان کاردەکات بە ئاڕاستەی هەنگاوی یاسایی و ئاشکرا لە کارەکاندا.

پێشانگا بازرگانیەکان لە هەرێمی کوردستان

هەرێمی کوردستان ساڵانە میوانداری کۆمەڵێک پێشانگای نێودەوڵەتی دەکات کە هەموو بوارە ئابوری و بازرگانیەکان لە خۆ دەگرێت. ئەم پێشانگایانە هەلی گەورەن بۆ کۆمپانیاو کەسانی پەیوەست بەم بوارانە لە حکومەت و کەرتی تایبەت بۆ کارکردن.

هەلی وەبەرهێنان

لە هەرێمی کوردستان ڕووبەرێکی فراوان هەیە بۆ وەبەرهێنان هەر لە بوارەکانی گەشتوگوزار،بەرهەمهێنان، کشتوکاڵ، گواستنەوەو بواری تر کە وەبەرهێنان دەتوانن ڕۆڵی خۆیانی تیا بگێڕن بۆ پێشخستنی ئابوری وڵات، کە ئەمەش یارمەتی سەقامگیریی ئابوری عێراق دەدات.