ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له قه‌یرانى دارایى ده‌كۆڵێته‌وه
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20.1.2016 به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ساز كرا كه تیایدا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان پارێزگاره‌كانى هه‌ولێر، هه‌ڵه‌بجه و دهۆك به‌شدار بوون و به‌ڕێز پارێزگارى سلێمانى نه‌یتوانى به‌شدار بێت.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به‌خێرهاتنى پارێزگاره‌كانى كرد و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به دۆخى دارایى و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه و ئه‌و هه‌نگاو و ڕێكارانه‌ى كه حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى ده‌یانگرێته به‌ر. هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد كه دۆخەكە نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵكوو كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر وڵاتانى گه‌وره‌ش هه‌یه و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستن زیانیان له‌م قه‌یرانه بینیوه، به‌ڵام دابه‌زینى نرخى نه‌وت، گه‌وره‌ترین زیانى به هه‌رێمى كوردستان گه‌یاندووه.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى ئه‌م قه‌یرانه‌یشه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه یه‌ك به‌داوى یه‌كدا بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه، شه‌ڕى داعش، په‌ناهێنانى زیاتر له ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان و له هه‌مووانیش به‌ئازارتر دابه‌زینى نرخى نه‌وت، هه‌موو ئه‌وانه یه‌ك به‌دواى یه‌كدا كاریگه‌ریى خراپیان له‌سه‌ر دۆخى داراییى هه‌رێمى كوردستان دروست كرد و ڕێژه‌ى داهات زۆر له خه‌رجیه‌كان كه‌متر بووه‌وه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌ت له خراپى بارودۆخه‌كه و بارقورسیى هاووڵاتیان تێده‌گات و ده‌زانین له ساڵی 1991ه‌وه تا ئێستا قه‌یرانى وا له هه‌رێمى كوردستان نه‌بووه، بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌ت ده‌بێ بڕیار بدات به‌و بڕه داهاته‌ى كه هه‌یه‌تى، ئیداره بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر په‌یامى جیا له میدیا و له حزبه‌كان و له وه‌زیرانه‌وه بۆ خه‌ڵك بچێت، هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن و ئاڵۆزى و پشێوى دروست ده‌بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت پاره چاپ بكات، ناتوانێت قه‌رز بكات وگوتى: ئێمه زۆر ته‌نیاین، له كاتێكدا ئێمه له جیاتى جیهان شه‌ڕ ده‌كه‌ین، له ڕووى داراییه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش هیچ هاوكارییه‌كى دارایى بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه.
له به‌رده‌وامیى قسه‌كانیدا گوتى: له پێداویستییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان تێده‌گه‌ین، بۆ تێپه‌ڕانى دۆخه‌كه‌ش پێویستیمان به هاوكاریى هه‌موو لایه‌ك هه‌یه، ده‌بێ ڕاستگۆ بین، له ڕووى كارگێڕیى و داراییه‌وه كه‌موكوڕیمان هه‌بووه، ده‌بێ ته‌قه‌شوف و ده‌سپێوه‌گرتن بكه‌ین و هه‌ندێ بڕیارى قورس بده‌ین، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه و ده‌بێ له‌گه‌ل ئه‌مه چاكسازیى جددى بكه‌ین و هه‌موو پێكه‌وه هاوكار بین بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخه‌كه و ئه‌و هه‌نگاوانه پێشكه‌ش كرد كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه نراون و ڕوونى كرده‌وه كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كه، سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه و به‌دواداچووندان. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌م قه‌یرانه‌دا ته‌نیایه و له‌گه‌ڵ ته‌قه‌شوفێكى فراوان، ده‌بێ هه‌نگاوى چاكسازیش بنرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م دۆخه وه‌ك پێویست ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، ده‌بێ هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش باشتر و ڕوونتر له ڕاستیى دۆخه‌كه و ئه‌م قه‌یرانه تێبگه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ حكوومه‌ت هه‌ڵمه‌تێكى ڕوونكردنه‌وه دەست پێبكات و تیایدا وه‌زیران و به‌رپرسانى حكوومه‌ت دۆخه‌كه باشتر ڕوون بكه‌نه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن تێگه‌یشتنێكى ته‌واو بۆ دۆخه‌كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌بێت.
به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه و خه‌رجییه‌كانیش وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه، بارى هه‌رێمى كوردستان هێشتا قورستریش ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته ده‌ستپێوه‌گرتن و ته‌قه‌شوف بكه‌ین و ده‌بێ ئه‌وه‌ش ڕوون بێت كه ته‌قه‌شوق هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به چاكسازییه‌وه و نییه و ته‌قه‌شوف و ده‌ستپێوه‌گرتن، چاكسازى نین.
جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌شێكى هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى بریتى ده‌بێت له پێداچوونه‌وه و نه‌هێشتنى چه‌ندمووچه‌یى و بندیوار و دابینكردنى دادپه‌روه‌رى له مووچه‌دا، وێڕاى كه‌مكردنه‌وه‌ى پشتگیریى دارایى بۆ سووته‌مه‌نى له كه‌رتى كاره‌با بۆ هاتنه‌ئاراى هاوسه‌نگى له داهات و خه‌رجییه‌كان، ئه‌مه له‌گه‌ڵ نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ركردنى نادادپه‌روه‌رى له سیته‌مى مووچه‌دا.
ده‌رباره‌ى ئه‌و نیوه مووچه‌یه‌ش كه به‌سه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دا دابه‌ش كرا، به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى گوتى: هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن باسیان له نیو مووچه كردووه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌و كاته هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى نیوه‌ى مووچه‌كه پاره لاى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌بووه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌ن و ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌مه‌به‌ست قۆزرایه‌وه و خراپ به‌كار هێنرا، داكۆكى له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌و مووچه‌یه نافه‌وتێت و نیوه‌كه‌ى دیكه‌ش ده‌ده‌رێت.
دوایین شت به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ى گومانه‌كان له‌سه‌ر شه‌فافیه‌ت، حكوومه‌ت هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى و داتاكان ده‌ست پێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان ته‌واوى زانیاریان ده‌رباره‌ى داهاته‌كان و چۆنیه‌تیى خه‌رجكردنیان ده‌ستكه‌وێت.
لاى خۆیانه‌وه به‌ڕێزان وه‌زیران و پارێزگاران به چه‌ندین باس و سه‌ره‌نج و تێبینى، ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ى دۆخى ئه‌مڕۆ و قه‌یرانى دارایى پێشكه‌ش كرد و جه‌ختیان له به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى لایه‌ن و پێكهاته‌كانى حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر به قه‌یرانه‌كه و پێگه‌یشتنى داتا و زانیارى و ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست بۆ هه‌موو لایه‌نه به‌پرسه‌كان و گرنگیى ڕێكار و هه‌نگاوه‌كان بۆ چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كه و جێبه‌جێكردنى چاكسازییه‌كان و ته‌رشیقكردنى حكوومه‌ت و زیادكردنى داهاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان، كردەوە.
له كۆتاییشدا بۆ ڕوونكردنه‌وه و تێگه‌یشتنى زیاترى دۆخه‌كه له‌لایه‌ن هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه، بڕیار درا ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو وۆركشۆپێك بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به به‌شداریى به‌ڕێزان وه‌زیران و پسپۆڕانى وه‌زاره‌ت ساز بكرێت، كه تیایدا به وردى دۆخه‌كه شى ده‌كرێته‌وه و پلانى حكوومه‌ت بۆ چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كه، ده‌خرێته ڕوو.
Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!