فوئاد مه‌عسوم حەوتەمين سەرۆک کۆماری عێراق
فوئاد مه‌عسوم حەوتەمين سەرۆک کۆماری عێراقەو، دوای جەلال تاڵەبانی دووەمین کوردە کە پۆستی سەرۆک کۆماری بگرێتە دەست لە مێژووی عێراقدا و لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە هاتبێت، پاش ئەوەی دوێنێ بە زۆرینە توانی ٢١١ دەنگ بە لای خۆیدا ڕابکێشێ.
له‌ساڵی ١٩٣٨ له‌شاری كۆیه له‌دایكبوه. بنه‌ماڵه‌كه‌ی خه‌ڵكی گوندی خه‌رپانین له‌ناوچه‌ی هه‌ورامانی دیوی باشوری كوردستان. باوكی لەسەردەستی مەلای گەورەی كۆیە ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە.
فوئاد مه‌عسوم له قوتابخانه ئایینییه‌كانی كوردستان خوێندویه‌تی، پاشان ساڵی ١٩٥٨ ده‌چێته قاهیره‌و له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ر ده‌ست به‌خوێندنی زاسته ئیسلامییه‌كان ده‌كات‌و له‌وێ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌ر له‌زانسته ئیسلامییه‌كاندا به‌ده‌ستده‌هێنێت‌و به‌دوایدا بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌هه‌مان زانكۆ له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه وه‌رده‌گرێت.
له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دام له‌ساڵی ٢٠٠٣ دا چوه‌ته به‌غداو ئه‌ندامی شاندی نوێنه‌رایه‌تی باشوری كوردستان بوه. له‌ساڵی ٢٠٠٤ سه‌رۆكی یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كاتی عێراق بوه له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دام.
له‌ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بوه. بۆ دوو خول سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان بوه له‌په‌رله‌مانی عیراق
له‌ساڵی ١٩٧٦ یه‌كێكبوه له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی، به‌رده‌وام ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بووه. له‌ساڵی ١٩٩٢ بوه سه‌رۆكی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له ساڵی ١٩٦٤دەبێتە ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان. هەروەها ئەندامی حیزبی شیوعی عێراق بووە، بەڵام بەهۆی هەڵوێستە خراپەكانی شیوعییەكانی سووریا لەسەر كورد ، وازی لە ئەندامێتی حیزبی شیوعی عێراق هێناوە .
ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ ئیدریس بارزانیدا رۆڵێكی گرنگی گێڕاوە لە رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی ، كە ئەنجامەكەی پێكهێنانی بەرەی كوردستانی بوو.
ئەوەی شایانی باسە کە فوئاد مەعسوم لە ساتێکی ئاڵۆزی عێراقدا ئەم پۆستە دەگرێتە دەست، کە گروپە توندڕەوەکان چەند بەشێکی عێراقیان لە ژێر دەستەو، پەیوەندیەکان بە بەرزی و نزمیدا دەڕۆن.
Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!