10599517_747855451939103_4234679488877174235_n

ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دەستی ڕەشی دەگەیەنێتە شارۆچکەکانی زوممار و شەنگال

لە ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە ناوچەکانی زوممار و شەنگال ، کاتێک کە ڕێکخراوی توندڕەوی داعش هێرشی کردووەتە سەر خاک و ئاوی کوردستان، بۆ سەر برایانی یەزیدی، کە لە ئەنجامدا بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران خێزان بە ژن و منداڵ و پیر و گەنجەوە بۆ شارەکانی دهۆک و هەولێر و تەنانەت هەندێک لە ناچاریدا پەنایان بردۆتە بەر چیاکانی دەڤەری شەنگال.

هەرچەندە کە گەلی کوردستان ڕاهاتووە لەسەر فرە کەلتوری و پێکەوەژیانی فرەئاینی و بە هیچ شێوەیەک دەسترێژی نەکردۆتە سەر خاکی گەلانی تر، بەڵام ئەم هێزە تاریکانە دوا جار بە شێوەیەکی نامرۆڤانە هێرشیان کردووەتە سەر ئەم ناوچانەی کوردستان و سەرەڕای ئاوارەبوون، چەندین گەنجیان کوشتووەو، دەسترێژیانکردۆتە سەر زۆر لە پێوەرە مرۆڤایەتیەکان!

لە ئەنجامی ئەم ڕووداوانەدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەپێویستی زانیوە کە چیتر لە باری بەرگریدا نەمێنێتەوە بەرامبەر بەم هێزانە، بۆیە بڕیار دراوە کە تا دوایین هەناسە شەڕی تیرۆریستان بکرێت. هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی شارەکانی کوردستان ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان خستووەتە کار بۆ بە هانەوەچوونی کوردانی ئەم ناوچانە و باوەشی خۆیان بۆ کردوونەتەوە.

پێویستە لەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە بەباشی ئاگاداری ئەم بارودۆخە گرانە بێت و بە زوویی بەدەم ئەم ڕووداوەوە بچێت، چونکە پرسی تیرۆر پرسێکی نێودەوڵەتیەو سنورەکان دەشکێنێت و مەترسیەکان ئەگەر ئەمڕۆ لە ناوچەیەکدا بن، بە بەردەوامی کات و بێدەنگی دەکرێت زیاتر مەترسیدارتر بێت و بۆ زۆر شوێنی جیهان پەلبکێشێت، لەبەرئەوە هەر هەنگاوێکی جدی باش کە زوو بنرێت، زۆر باشترە.

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

You may use these HTML tags and attributes: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>