UN_KRG__2014_08_31_h9m34s25__SS

راگەیاندنى رۆژنامەوانى هاوبەشى حکومەتى هەرێمى کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان

SAT, 30 AUG 2014 19:59 | KRG.org

حکومەتى هەرێمى کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان پڕۆسەیەکى هاوبەشیان ئەنجامدا بە مەبەستى زانینی ژمارەى سەرەتایى ئاوارەکان لە هەرێمى کوردستان، و دەرکەوت کە هەر لە سەرەتاى ساڵى 2014 تاکو ئێستا نزیکەى 850،000 کەس لە ناوچە جیاجیاکانى عیراق بۆ هەرێمى کوردستان ئاوارەبوون، بەشى زۆرى ئەم ژمارەیە لە پارێزگاى دهۆک نیشتەجێبوونە کە رێژەى 64% لە کۆى ژمارەى ئاوارەکان پێکدەهێنێت.

لە کۆى 1،800،000 ئاوارە لە عیراقدا، زیاتر لە 600،000 تەنها لە مانگى ئابدا ئاوارەبوون. ئەو زیادبوونە هۆکارى سەرهەڵدانى توندوتیژی و ناجێگیرى بارودۆخى ئەمنى لە ناوچە جیاجیاکانى عیراقدا بە تایبەتى لە پارێزگاکانى نەینەوا، دیالە و ئەنبار.

دوایین ژمارەکانى کۆکراونەتەوە لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان لەژێر سەرپەرشتى وەزیرى پلاندانان و رێکخراوى کۆچى جیهانى (IOM) دەریان خستووە کە ئاوارەکان لە زیاتر لە 1000 شوێن لە هەرێمى کوردستانى عیراقدا نیشتەجێکراون.

هاتنى زیاتر لە 850،000 کەس بۆ هەرێمى کوردستان لە دواى هاتنى نزیکەى 226،000 پەناهەندەى سوورى کە لە لایەن رێکخراوى پەنابەرانى جیهانى (UNHCR) تۆمارکراون، و نزیکەى 325،000 کەس لە ناوچەکانى عیراقەوە بۆ هەرێمى کوردستان بەر لە 2014 کە کۆى گشتیان دەگاتە نزیکەى 1،400،000 کەس،  ئەمەش بآ گومان بارگرانیەکى زۆر دەخاتە سەر خەڵک و حکومەتى هەرێمى کوردستان.

پارێزگاى دهۆک بە هەر 7 قەزاکەیەوە زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارە لە خۆدەگرێت کە پێویستیان بە شوێنى حەوانەوە، خواردن، ئاو، دەرمان و پاراستن هەیە دواى ئەوەى رێکخراوى تیرۆرستى داعش قەزاى شەنگال و چەند ناوچەیەکى ترى داگیرکرد. تەنها لە مانگى ئابدا، 89% ى کۆى ئاوارەکان بۆ هەرێمى کوردستان روویان لە پارێزگاى دهۆک کردووە.

بەهۆى خێرایى و کەورەیى قەبارەى ئەم شەپۆڵانەى ئاوارەبوون و دابەشبوونیان بەسەر زۆر شوێنى جیاجیا لە هەرێمى کوردستان، پڕۆسەى ژماردنى ئاوارەکان لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان و رێکخراوەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان کارێکى ئەستەم بوو. هەر چەندە ئەنجامدانى پڕۆسەى ژماردن لە 10 رۆژى رابردوودا ژمارەیەکى نزیک لە ژمارەى راستەقینەدا خستە بەردەست، بەڵام وەزارەتى پلاندانان بەرنامەى داڕشتووە بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى (سەرژمێرى سەرتاسەرى ئاوارەکان و پەناهەندان لە هەرێمى کوردستان) لە چەند مانگى داهاتودا بۆ بە دەستهێنانى داتاى تەواو لە ژمارە و پێداویستیەکانى ئاوارەکان. ئەم پرۆسەیەش بە هاوکارى تەواوى دارایى و تەکنیکى رێکخراوەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت.

لە بارەى ئەم پڕۆسەیەوە، د. على سندى، وەزیرى پلاندانان رایگەیاند کە “ئەمە یەکەم هەنگاوە کە زۆر کرنگە بۆ دابینکردنى پێداویستیە سەرەکییەکانى ژیان بۆ ئەو کەسانەى کە لە رەوشێکى زۆر دژواردان. ئێمە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرقاڵى هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکەین بۆ دیاریکردنى ئەوەى لە تواناماندایە لەگەلڕ هاوکارانمان ئەنجامى بدەین. لە چەند هەفتەى داهاتوودا، ستراتیجیەتێکى تەواو روونمان دەبێت بەڵام راستیەکەى ئەرکەکان زۆر سەختە. لە ئێستادا بەردەوام دەبین لە دروستکردنى کەمپ بۆ زۆرترین ژمارەى ئاوارەکان”.

نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکارى حکومەتى عیراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات لە دابینکردن و گەیاندنى هاوکارى بە پەلە بۆ ئاوارەکان، و هەوڵەکانى چڕتر کردووە بۆ دابینکردنى پێداویستیەکان بۆ ئاوارەکان لە سەرتاسەرى عیراق.

کێڤن کەنەدى، جێگرى رێکخەرى کاروبارى مرۆیى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق دەڵێت: “ئەمە ئەرکێکى سەختە، و نەتەوەیەکگرتووەکان و هاوبەشەکانى لە رێکخراوە ناحکومیە نێودەوڵەتیەکان بە تەواوى  پابەندن بە بەدەنگەوەهاتنى ئەم بارودۆخە. هەزاران تەن هاوکارى گەیندراوە بۆ ئاوارەکان و سەدان کارمەندى UN گەیشتوون بۆ هەرێمى کوردستان لەم قەیرانەى ئیستاى عیراقدا. پێشکەشکردنى هاوکارى مرۆیى کارێکى ئاسان نییە لە عیراق لەبەر بارودۆخى ئەمنى، و گەورەیى قەبارەى ئاوارەبوون، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رێگاى هاوکارى بێ وێنە و لە نزیکەوە سەرپەرشتى کردنى کارەکان زۆر یارمەتیمان دەدات. ئەم قەیرانەى ئاواربوون هاوشێوەی کۆڕەوى ساڵى 1991 سەخت و دژوارە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک بە هەستێکى لێپرسراویەتى بەدەنگەوەى بێت بەمەبەستى رێکخستن و گەیاندنى یارمەتی مرۆیی پێویست”.

ژمارەى ئاوارەکان لە هەرێمى کوردستان

پارێزگا

ژمارەی ئاوارەکان لە ئابی 2014

رێژەی سەدی ئاوارەکان لە ئابی 2014

کۆی ئاوارەکان لەسەرەتای 2014 تا ئێستا

رێژەی سەدی ئاوارەکان لەسەرەتای 2014 تا ئێستا

دهۆک

986، 418

89%

384، 543

64%

هەولێر

276، 42

9%

544، 170

20%

سلێمانی و گەرمیان

166، 11

2%

920، 136

16%

کۆی گشتی

428، 472

100%

848، 850

100%

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

You may use these HTML tags and attributes: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>