پەیوەندی

پەیوەندی دیپلۆماتی و میدیا

بەشی کاری سیاسی و دیپلۆماتی بەپرسە لە دروستکردن و هێشتنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا، ئەندامانی پەرلەمانی ئیسپانیا، نوێنەری پارتە سیاسیەکان و نوێنەرایەتیە دیپلۆماتیەکانی تر لێرە لە مەدرید.

ئەم بەشە ڕاستەوخۆ لەلایەن نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بەڕێوەدەبرێت و بەرپرسە لە ڕێکخستنی کۆبونەوە لە ئاستە باڵاکان لە نێوان حکومەتی ئیسپانیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەروەها ئەم بەشە بەرپرسە لە دابینکردنی ڕووبەرێکی گشتگیر سەبارەت بە هەرێمی کوردستان بۆ دامودەزگاکانی ئیسپانیا، بە بارودۆخی سیاسی، شوێنی هەرێم لە نێو عێراقی فێدراڵ، وە ئەو خەڵکانەی کە دانیشتووی هەرێمن.

لەکارە سەرەکیەکانی بەشەکە ئەوەیە بەبەردەوامی ئیش بۆ دروستکردن و گەشەپێدانی پەیوەندیەکان بکات لە ڕێگەی دیالۆگی بەردەوام و هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ چەندین وەزارەتی حکومەتی ئیسپانیا و دامودەزگا گرنگەکان نێو ئیسپانیا.

بەشەکە بێ وچان کاری ڕێکخستنی میواندارێتی وەفدە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئیسپانیا بە گەیاندنیان بە هاوتاکانیان لە ئیسپانیا، هەروەک بەخێرهاتنی وەفدی سیاسی ئیسپانی دەکات بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

info@krgspain.org

زانست

زانست و کەلتور

بەهۆی بەلاوەخستنی خوێندن لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە، سیستەمی خوێندن لە هەرێمی کوردستان زەرەی زۆر پێگەیشتبوو، لەبەرئەمە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی گرتووەتە ئەستۆی خۆی کە سیستەمی پەروەردە و لێکۆڵینەوە پەرەپێبدات تاوەکو بگاتە ئاستی خوێندنی نێودەوڵەتی. حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ گەشەپێدانی ئەو دۆخەی کە سیستەمەکە تێیدایە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان 100 ملێۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ پرۆگرامی گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان کە بەخشینی خوێندن دەدات بە ژمارەیەک لە خوێندکاران بۆ خوێندنی ماستەر و دوکتۆرا لە دەرەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجی وەبەرهێنانی 3،4 ملیار دۆلارە لە بواری خوێندندا تاوەکو ساڵی 2020.

بەشی خوێندن و زانست بەرپرسیارە لە دیاریکردنی ئەو بوارانەی پەروەردە کە دەکرێت تیایدا پەیوەندی ئەکادیمی دامەزراوەیی لە نێوان حکومەتی هەرێم و ئیسپانیا دروستبکرێت. ئەم بەشە کاردەکات بۆ بەرەوبردن بە پەیوەندی هاوکاری دوو لایەنە لە نێوان ئەم دامەزراوانەداو وەک ناوەندێک کاردەکات بۆ پەیوەستی و هاوکاریی نێوانیان.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی خوێندکارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەخشینی خوێندنیان وەرگرتووە لە حکومەتی هەرێم بۆ خوێندنی ماستەرو دوکتۆرا لە دەرەوە، بەشی خوێندن لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارە لە دابینکردنی هاوکاریی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە دێن بۆ خوێندن لە ئیسپانیا. لەگەڵ ئەمەشدا، بەشەکە برەو بە سیستەمی خوێندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات بۆ کەسان و دامەزراوە ئەکادیمیەکانی ئیسپانیا. ئەمەش بە خستنەڕووی بارودۆخی ئێستای سیستەمی خوێندن، ئەو کارەی کە پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی بگەیتە ئاستە نێودەوڵەتیەکان، هەروەها خستنەڕووی ڕوانگەو پلانی حکومەت بۆ گەشەسەندنی سیستەمی خوێندن لە داهاتوودا.

هەروەها بەرپرسیاریەتی بەشەکەیە کە کارئاسانی و یارمەتی گۆڕینەوەی ئەکادیمی و وانەبێژان بکات، ئاگاداری وەبەرهێنەرانی ئیسپان بکات لە هەلی وەبەرهێنان لە بواری خوێندن و لێکۆڵینەوە لە هەرێمی کوردستان.

بەشی کەلتور و هونەر بەرپرسیارە لە گەشەپێدان و برەودان بە کەلتور و هونەری کوردی لە ئیسپانیا. ئەم بەشە دەرگایەک دەکاتەوە بۆ خەڵکی ئیسپان تاوەکو درزێک لە جوانی و هەمەڕەنگی کەلتوری کوردی ببینن، لە مێژوو وە میراتی نەتەوەی کورد، لە مۆسیقای پڕ جۆش و خرۆش و هەڵپەڕکێ ی جوان، لە هونەرێک کە ناخۆشی و خۆشی میللەتێک دەردەبڕێت، ئەمانە هەموویان ڕووی کەلتورین کە بەشی کەلتور و هونەر کاردەکات بۆ برەوپێدان پێیان لە ئیسپانیا.

ئەم بەشە هەستاوە بە ڕێکخستنی ژمارەیەک پێشانگای هونەری لەسەرتاسەری ئیسپانیا بۆ هونەرمەندانی کورد، هەروەها کاری هێنان و میواندارێتی گروپی مۆسیقا و هەڵپەڕکێی کوردی ئەنجامداوە تا لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان بەشدار بن. بەشی کەلتوری هونەر هەوڵیداوە پەیوەندیەکی باشی کەلتوری لەگەڵ دامەزراوە کەلتوریە ئیسپانیەکان دروستبکات، کارئاسانیش دەکات بۆ ڕوداوی کەلتوری ئیسپانی تا لە کوردستان بە ئەنجامبگەیەنرێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

info@krgspain.org

بازرگانی

بازرگانی و وەبەرهێنان

بەشی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بەشێوەیەکی سەرەکی بەرپرسیارە لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئیسپانیەکان کە ئارەزووی وەبەرهێنان دەکەن، یان وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان کردووە. ئەم کارە پێدانی هەموو زانیاریەکی پێویست و نوێ لە خۆدەگرێت لەگەڵ هەنگاوە گشتیەکانی ئەنجامدانی کاروبار لە هەرێمی کوردستان.

لەگەڵ ئەمەشدا، ئەم بەشە هاوکاری و کارئاسانی ئەنجامدەدات بۆ گەشتی ئیشوکار یان سەردانی وەفدی ئیشوکار بۆ هەرێم، کە ڕێکخستنی ڕێچکەی کۆبونەوەکان لە خۆدەگرێت بۆ کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکان کە خاوەن بڕیاردەری سەرەکین لە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، کە بەباشترین شێوە لەگەڵ داواکاریەکانی کۆمپانیاکان یەکبگرێتەوە.

بەشێکی تری گەورە لە کارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان بریتیە لە دروستکردنی تۆڕێک لە کۆمپانیا ئیسپانیەکان کە دەزانین دەگونجێن بۆ یارمەتیدانی پرۆسەی گەشەسەندن کە هەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت. ئەمەش لە ڕێگەی نزیکبوونەوەو ئاگاداربوون لە پەیوەندیەکان لەگەڵ دامەزراوە سەرکیەکانی ئیسپانیا کە پەیوەستن بە بازرگانی و وەبەرهێنان وەک: ژوری بازرگانی ئیسپانیا، بەش و وەزارەتەکانی حکومەتی ئیسپانیا، دامەزراوە بازرگانیەکانی حکومەتی ئیسپانیا وەک

ICEX – España Exportacion e Inversiones, and Business Organisations such as CEOE – Confederacion Española de Organizaciones Empresariales ، ئەم ڕێکخراوانە لە نێو ئیسپانیادا کلیلی دروستبوونی پەیوەندی ئیشوکارن بۆ بەشەکەو ڕۆڵی باشیان هەبووە لە گەیشتن بەو کۆمپانیانەی کە دەگونجێن کار بکەن لە هەرێمی کوردستان.

برەودان بە هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ناساندنی ئەم بوارە بە کۆمپانیاکانی ئیسپانیا یەکێکە لە کارە سەرەکیەکانی بەشەکە. بەشەکە هەستاوە بە هەوڵی زۆر بۆ برەودان بە ڕوانگەی ئەوەی کە هەرێم بازاڕێکی نوێ ی باشە بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان. ئەمەش کارێکی ئاسان نەبوو، بە تایبەت کە لەسەرەتادا زانیاریەکی زۆر کەم لە بارەی مێژووی هەرێمی کوردستانی عێراق هەبووە لە ئیسپانیا، لەگەڵ هەلی ئیشوکار.

هەروەها بەشەکە هەستاوە بە گەیاندنی ئەو وێنەیەی کە بارودۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زۆر جێگیرە، بەتایبەت کە باقی عێراق لە دوای 2003 ەوە لە ڕوشێکی ئەمنی ناجێگیردا بووە. زۆر کەس لە ئیسپانیا وایانزانیەوە کە هەرێمەکە ناجێگیرە چونکە بەشێکە لە عێراقی فیدراڵ. بەشەگە هەوڵی زۆر دەدات لە ئێستاو لە داهاتوودا تاوەکو ئەوە بۆ کۆمپانیا ئیسپانیەکان بخاتە ڕوو کە هەرێم ئارامە بۆ دەستپێک و بەڕێوەبردنی ئیشوکار.

ئەم بەشە هەوڵ و تواناکانی خستۆتە گەڕ بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامدانی لێپرسراوێتی خۆی، سوپاس بۆ ئەو هاوڕی ئیسپانیانەش کە بە شێوەیەکی دڵکراوە وەریانگرتووە، ئەم کارە لە ئێستاو لە داهاتوودا بەرەوپێش دەچێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

 info@krgspain.org

پەیوەندیە

پەیوەندیە گشتیەکان و ڕەوەندی کوردی

 

  بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

 info@krgspain.org