پەیوەندیەکانی دەرەوە

فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەیلولی 2006 هەستا بە دامەزراندنی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بۆ رێکخستنی پەیوەندیەکان لە گەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتیدا. ئەمڕۆ، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیە لە حکومەتی هەرێم و خاوانی کارنامە و بەرپرسیارێتی بەرفراوانە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا خاوەنی چەندین نوێنەرایەتیە لە سەرتاسەری جیهان.

فەرمانگەی  پەیوەندیەکانی دەرەوە راسپێردراوە بە برەودان بە کاروباری هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بە گوێرەی جەستەی یاسایی هەرێم و دەستوری کۆماری عێراق.

کارە سەرەکیەکان:

- بەهێزکردنی پەیوەندی دوو لایەنە لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا

- برەودان بە بازرگانی، وەبەرهێنان، گەشتوگوزار و پەیوەندیە دامەزراوەییەکان

- سەرپەرشتیکردنی نوسینگەکانی نوێنەرایەتی هەرێم لە دەرەوە

-پەیوەندی لەگەڵ دیپلۆماتکاران لە هەرێمی کوردستان

- رێکغستنی سەردانی وەفدە سیاسی و ئابوریەکان بۆ هەرێمی کوردستان

- هاوکاریکردن و رێکخستنی پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵوێزخانەکانی عێراق لە دەرەوە

- ئەنجامدان و پشتگیریکردنی ئەو چالاکیانەی کە وێنەی کوردستان بەرەوپێش دەبەن

- پەیوەندی بەستن لە نێوان دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

- دابینکردنی خزمەتگوزاری یاسایی و پشتڕاستکردنەوە بۆ خەڵکانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە.

ئامانجە سەرەکیەکان:

-برەودان و پارێزگاریکردنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە

- پشتگیرکردن لە بەستنی پەیوەەندی بەسود ی سیاسی و ئابوری لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، بە تایبەت دراوسێکان، بە مەبەستی برەودان بە ئاشتی، سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابوری.

- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کونسوڵی،  یاسایی بە خەڵکی هەرێم.

فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتی پێشکەش بە وەزارەت و فەرمانگەکانی هەرێم دەکات، هەروەک  لێپرسراوانی هەرێم سەبارەت بە پەیوەندیان لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، هەروەها لەنزیکەوە کار لەگەڵ بازرگانان، نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنی، و دەزگاو دامەزراوە ئەکادیمیەکان دەکات.

فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێ ی  فەرمانی ژمارە 143 ی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری خۆی دەکات.