جینۆساید دژ بە گەلی کورد
لە مێژووی عێراقدا بە هۆی مامەڵەکردنی هەڵەی حکومەتە یەک لە دوای یەکە مەرکەزیەکانی بەغداد لە کێشەی کوردستاندا مێژوویەک لە کاری قێزەوون و نامرۆڤانە بەرەو ڕووی گەلی کوردستان بووەتەوە. وابەستەبوونی ئەو ڕژێمانە بە بیرۆکەی تەنها تاکڕەوی نەتەوەی عەرەب و بەلاوەنانی ڕاستی بوون و هێزو توانای میلەتی کورد لەسەر خاکی خۆی-کوردستان- وەک مافێکی سروشتی ڕەوای بووەتە هۆی ڕوبارێک لە کاری نامرۆڤانەو کۆکوژی بەرامبەر میللەتەکەمان کە ئەگەر سەیری بکەیت، جگە لە هەوڵێکی ناکۆتا بۆ سڕینەوەی شوناسی میلەتی کورد و کاری جینۆساید هیچی تر بەدی ناکرێت.
ئەم کارانە هەر لە کۆتایی پەنجاکانەوە دەستیانپێکردووە، بە نکوڵیکردن لە مافی میلەتی کورد لە چوارچێوەی سنوری دروستکراوی عێراقدا و بە هاتنی حیزبی بەعس ئەم نکوڵیکردنە زیاتر چڕبووەوە، کە بەردەوام کێشەکان لە لایەن حکومەتی مەرکەزیەوە ویستراوە بە تای شاڵاوی سەربازی کۆتایی پێبهێنرێت. دیارترین شاڵاوی کۆکوژی ئەو ڕژێمانە لە پێش شاڵاوی ئەنفالدا، خۆی لە شاڵاوی سەر بەرزانیەکان دەبینێتەوە کە بە مەزەندەی ٨٠٠٠ کەس لە بەرزانیەکان بێسەروشوێن کراون و لە زێدی خۆیان هەڵکەنراون بە مەبەستی سڕینەوەیان. هەروەک بە بەهانەی شەڕی عێراق-ئێران گوندە سنوریەکان ڕاگواستراون بۆ کۆمەڵگا و شارەکان و شوێنەکانیان تێکدراوەو سڕدراوەتەوە.
ئەنفال
هەموو ئەو نیازانەی کە ڕژێمی عێراق هەیبوو لە ساڵی ١٩٨٧-١٩٨٨ دا گەیشتنە ئەوپەڕی ترۆپکی نامرۆڤانەیان، کاتێک کەم تا زۆر شەڕی ئێران-عێراق بەرەو کۆتایی دەچوو. لەو بەڵگەنامانەی کە گیراون و لەلای ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ بوونیان هەیە باس لە “پاککردنەوەی لادێکان” دەکرێت لە ماوەی “ئۆپەراسێونی پاڵەوانانەی ئەنفال” دا. ڕژێمی بەعس لەوە نەسڵەمیوەتەوە کە تەنانەت بیرە نەوت و، بەشی بارەگاکانی حیزبەکەی وەک شانازی بە ناوی ئەنفالەوە ناو بنێت. بەڵگەنامەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ڕژێم ئەوپەڕی هەوڵ و توانای خۆی خستۆتە گەڕ بۆ سەرکەوتنی ئەم کۆکوژیە.
ئەنفال ئەو ناوەیە کە دراوە بە کۆی ئۆپەراسێۆنی کۆکوژی بەعس، کە خۆی لە ٨ پرۆسەی سەربازی یەک لە دوای یەکی گەورەدا دەبینیەوە لە 6 ناوچەی جۆگرافی گەورەی کوردستان کە لە شوباتی ١٩٨٨ بۆ سەرەتای ئەیلولی ١٩٨٨ بەردەوام بوو. بەڕێوەبردنی ئەم کۆکوژیە لە ژێر فەرماندەیی حیزبی بەعسی عەرەبی لە شاری کەرکوک بووە بە سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی ئامۆزای سەدام، عەلی حەسەن مەجید، ناسراو بە عەلی کیمیاوی بوو. دانانی عەلی کیمیاوی ئەوەی خستە ڕوو کە ڕووبەڕوبوونەوەی کێشەی کوردو شاڵاوی لەناوبردن مەبەستی ڕاستەوخۆی بازنەی ناوەوەی ئەو حیزبەیە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی دیکتاتۆر ی پێشوو سەدام حوسێن.
ئهنفال زیانی مادی ومهعنهوی گهورهی له دوای خۆی جێهێشت به جۆرێ هێندهی نهمابوو كورد تێدا لهناو بچێت چونكه رژێم بهرنامهو پلانی قڕكردنی داڕشتبوو بهو ئاقارهش دهڕۆیشت, له ههڵسهنگاندنی زیانهكانی ئهنفال دا ( میدڵ ئێست ووچ ) دهنووسێت: له پرۆسهی ئهنفالدا پتر له (٢٠٠ههزار) مرۆڤی كورد لهناوبران ,و بووه هۆی وێرانكردنی نزیكهی ٤٠٠٠ گوند و ٤ قهزا و٣٠ ناحیه و٣١٠٠ مزگهوت و١٠٠ كلێسا , وه له روی گیاندارییهوه بووه هۆی به تاڵان بردنی (٢ ملیون) سهر مهڕوماڵات و ئاژهڵ وه كاریگهری له سهر ژینگهی كوردستانیش بووه هۆی له ناو بردنی رۆبهرێكی فراوان له باخ و ڕهز وچهم.
د.كهنداڵ نزان دهربارهی شاڵاوهكانی ئهنفال دهنووسێت: لهشاڵاوهكانی ئهنفالدا بنهماكانی ژیان له كوردستان ههڵتهكێنران, دوای ئهوهی ئهو هیستریایه شێتانیهیه به جینۆسایدی كورد كۆتایی هات له له ٩٠% ی گوندهكانی كوردستان وزیاتر له ٢٠ شاروشارۆچكه له سهر نهخشه سڕانهوه, ناوچه گوندنیشنهكان به (١٥ ملیون) مین مینڕێژ كران, نزیكهی ١/٥ ملیون كوردی گوندهكان بۆ ئوردوگا زۆره ملێكان گوێزرانهوه , نزیكهی ١٠% كوردی باشوورله نێو بران , بهمهش نزیكهی (٧٧٢٩) كم دووجار له رووبهری ههرێمی كوردستانی عێراق تووشی شاڵاوهكانی ئهنفال بوهوه
ههروهها یوست هڵتهرمان دهڵێت: پاش ئهوهی ئهو خهڵكه له گوندهكانی خۆیان دهستگیر كران بهرهو مهركهزهكانی جهیشی شهعبی له كهركوك پهلكێش دهكران, لهوێشهوه لهلایهن كهرتی تایبهتی ترهوه له ناو ماشین وپاسی كیلۆن كراو وپهنچهره
رهش كراودا بهرهو رۆژ ئاوای عێراق له باكوورهوه بۆ باشووری بیابان دهگوێزرانهوه. له وێشدا پیاوان له زۆربهی حاڵهتهكانیشدا ژنان ومناڵهكانیش گوله باران دهكرێن ودهكوژرێن به بلدۆزهر مردوو چاڵیان دهكهن, به تهقدیری ئێمه نزیكهی (١٠٠ ههزار) كهس له پیاوان ومنداڵ كه زۆربهیان بێ چهك وسڤیل بوون به شێوهیهكی سیستهماتیكی كوژران، بهپیی زۆرێك له بهڵگهنامهكان ژمارهی قوربانیان له سهد ههزار كهس كهمتر نییه وبهپیی قسهی دهسهڵاتدارانی پێشووی رژێم خۆشیان ئیعترافیان له سهر (١٠٠ ههزار) كهس كردوه لهسهرزاریعهلی حهسهن مهجید هوه له دانوستانی وهفدی كوردی ورژێم ساڵی ١٩٩١
یهكێك له قێزهونترین كردهوه نائاكارییهكانی ئهنفال ئهوه بوو كه رژێمی بهدهوی بهعس ههروهك چهرخهكانی ناوهڕاست ههڵسا به كڕین وفرۆشتنی به شێك له كچ وئافرهته ئهنفالكراوهكان كهزۆر جار
به كۆمهڵ عهرهب چونهته ناو زندانیهكانیان وئافرهته جوانهكانیان ههڵبژاردوه , ههر وهكو ( رهحمه عهبدول كهریم ) دهیگێڕێتهوه: دوو ههفته بوو برابووینه دووبز , رۆژێك كۆمهڵێك سهیارهی جام رهش هاتن ,ههمووی عهرهبی دشداشه له بهر بوون به ناو قاعهكهدا ئهگهڕان, ئهفسهری قاعهكهی ئێمه پیاوێكی باش بوو پَیی ووتین: ههرچی ژنی جوان وگهنج ههیه له چكهكانتان به دهم وچاوتانهوه بئاڵێنن, ئهمانه هاتوون ههرچی جوان بێت وعهقڵیان بیبڕێت ئهیبهن بۆ خۆیان ,واش بوو، كۆمهڵێكیان جیاكردهوهو بردیانن
لەوانەیە دیارترین بەشی ئەم شاڵاوانەی جینۆساید، کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بێت، کە تیایدا حکومەتی بەعسی عێراق چەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی دژ بە خەڵکی سیڤیلی شاری هەڵەبجە بەکارهێنا. لەم شارەدا هەزاران منداڵ و پیرو ژن و پیاو خنکێنران. ئەم شاڵاوی کیمیابارانە نەک هەر هەڵەبجە بگرە زۆربەی شارۆچکەکانی کوردستانی گرتبووەوە وەک سێوسێنان و باڵەکایەتی و دەشتی گۆپتەپەو عەسکەر و زۆر شوێنی تر.
قۆناغەکانی شاڵاوی جینۆسایدکردن-ئەنفال
٢١/٢/١٩٨٨ تا ١٨/٣/١٩٨٨: یەکەم قۆناغ کە لە دۆڵی جافەتی دەستیپێکرد.
٢٢/٣/١٩٨٨ تا ١٤/٣/١٩٨٨: قۆناغی دووەم کە لە ناوچەی قەرەداغ دەستیپێکرد.
٣١/٣/١٩٨٨ تا ١٤/٤/١٩٨٨: قۆناغی سێهەم کە لە گەرمیان دەستیپێکرد.
٢٠/٤/١٩٨٨ تا ١٨/٤/١٩٨٨: قۆناغی چوارەم کە لە ناوچەی گۆپتەپە، عەسکەر، شوان، قەڵاچوغە، دەشتی کۆیەی دەستیپێکرد
٢٤/٥/١٩٨٨ تا ٣١/٨/١٩٨٨: قۆناغی پێنجەم، شەشەم و حەوتەم کە ناوچەکانی شەقڵاوە و ڕواندوزی گرتەوە.
٢٥/٨/١٩٨٨ تا ٦/٩/١٩٨٨: کە ناوچەکانی بادینانی گرتەوە.
ساڵڕۆژی کارەساتە گەورەکان
١٦/٣ یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە کە لە ساڵی ١٩٨٨ دا ئەنجامدرا.
١٤/٤ ڕۆژی یادکردنەوەی ئەنفال، ١٩٨٨ شاڵاوی جینۆسایدکردنی گەلی کورد دەستیپێکرد.
١٠/٧ یادکردنەوەی ڕاگواستنی ٤٠٠٠٠ کەسی کورد کە لە ساڵی ١٩٦٢ دا ئەنجامدراوە.
٣١/٧ یادکردنەوەی سەرنگونکردنی بارزانیەکان کە لە ساڵی ١٩٨٣ دا ئەنجامدراوە.
١٨/٨ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی گوندی سوڕیا لە ساڵی ١٩٦٩ دا ئەنجامدراوە.
٤/٩ یادکردنەوەی کوشتن و راودونانی کوردانی فەیلی کە لە ساڵی ١٩٨٠ دا ئەنجامدراوە.
یادکردنەوەی کیمیاباران و خاپورکردنی شارۆچکەو گوندی تری کوردستان
١٦/٤ کیمیارانی شێخ وەسێنان و گوندەکانی دەوروبەری، ١٩٨٧.
١٧/٤ کیمیابارانی گوندی قزلەر، سەنگاو، ملەکەوە. ١٩٨٧.
٢٠/٤کیمیابارانی گوندەکانی دۆڵی بالیسان،١٩٨٧.
٢١/٤ کیمیابارانی ناحیەی قەراغ و گوندەکانی، ١٩٨٧.
٢٣/٥ کیمیابارانی گوندەکانی کەندۆڵ، بەردۆک، بلێ، نازەنین، بالیسان، ١٩٨٧.
٢٨/٦ کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵات (ئێران)،١٩٨٧.
١/٧ کیمیابارانکردنی گوندەکانی ناوچەی دهۆک، ١٩٨٧.
٢٦/٢ کیمیابارانکردنی گوندەکانی سەرگەڵو، هەڵەدن، یاخسەمر، گوێزیلە، دۆڵی جافەتی و ناوچەکانی دوکان، ١٩٨٨.
١٦/٣ کیمیابارانی هەڵەبجە، گوندەکانی دەوری هەڵەبجە، عەنەب،١٩٨٨.
٣/٥ کیمیابارانی گوندەکانی گۆپتەپە، عەسکەر، قاڵاچوخ، چەمی ڕێزان،١٩٨٨.
٩/٨ کیمیابارانکردنی گوندەکانی ناوچەی بادینان لە گەلی بازێ، ١٩٨٨.
ناساندنی ئەنفال وەک جینۆساید
ئێستا کاتی ئەوەیە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی شاڵاوی ئەنفال وەک جینۆساید بناسێنێت. گرنگە کە ئەم شاڵاوە خوێناوی و سڕینەوەی شوناسە بەرامبەر خەڵکی کوردستان لە عێراق وەک کاری جینۆساید بناسێنرێت بۆ گەیشتن بە دادوەریی بەرامبەر ئەو هەموو کەسەی کە تیاچوون، یان کەسوکاریان کە بە ئێستاشەوە بە دەست دەرکەوتە جەستەیی و مەعنەویەکانی ئەم کارە نامرۆڤانەیە دەناڵێنن.
خودی دادگای باڵای عێراق هەستاوە بە ناساندنی ئەم شاڵاوەی ئەنفال وەک کاری جینۆساید. پەرلەمانی عێراقی فیدراڵیش هەستاوە بە ناساندنی وەک جینۆساید. ئێستا کاتی ئەوەیە کە ووڵاتان بەگشتی دان بە دڕندەیی ئەم شاڵاوەدا بنێن وەک کاری جینۆساید.
حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگی بەم بابەتە دەدات و هەموو هەوڵێک کە لە توانایدا بێت لەمبارەیەوە خستویەتە گەڕ بۆ ناساندنی ئەنفال وەک جینۆساید، گرنگی ئەمە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە:
کارەساتی لەم شێوەیە بەسەر کوردستان یان هیچ پارچەیەکی عێراقدا نەیەتەوە.
بە ئاگاهاتنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم کارەو هەر کارێکی هاوشێوە کە ئەگەر لە داهاتوودا ڕووبدات.
سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم کارە.
هێشتا هەڵگری لەم جۆرە بیرکردنەوە تەسکە شۆڤێنیە لە عێراقدا بوونی ماوە، کە پێویستە ئەوان و هاوبیرەکانیان هەنگاوی ڕاستیان لە بەردەم بگیرێت تا بیر لە ئەنجامدانی کاری هاوشێوە نەکەنەوە دژ بە گەلی کوردستان یان هەر گروپێک لە هەر ئاستێکدا بێت.
داننان بە سەروەری خەڵکی کوردستان و مرۆڤەکان، لەگەڵ قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی بۆ پاراستنی خەڵکی لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە.
پشتگیریکردنی قبوڵکردنی ئەم مەفهومە کە سەقامگیری نێودەوڵەتی بە سەقامگیری ناوخۆییەوە دەبەستێتەوە، کە ئەمەش ڕۆڵی خۆی دەبێت لە باشکردنی باری ئەمنی ووڵاتانی تر.
دووبارە هەوڵی باشکردنەوەی باری قوربانیەکان.
جینۆساید دژ بە گەلی کورد لە عێراق: ناساندنی ئەنفال وەک جینۆساید،عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی
هەندێک لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان کوشتنی کۆمەڵکوژی کورد لە لایەن ڕژێمی سەدام حوسێنەوە وەک جینۆساید دەناسن.
١٩٩٣-١٩٩٤ ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئەمریکا هەستا بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ سەبارەت بە قەتڵوعامی کورد لە لایەن ڕژێمەکەی سەدامەوەو ڕایگەیاند کە ئەم کارە، جینۆسایدە. ئەم ڕێکخراوە هەوڵی داوە کە ئەم بابەتە بخاتە بەردەمی نەتەوەیەکگرتووەکان. سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٩٤ دا ئەنفالی وەک جینۆساید ناساند.
١٩٩٣
لەساڵی ١٩٩٣ دا ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئەمریکا ڕاپۆرتێکی ئامادەکرد بە ناوی “شاڵاوی ئەنفال دژ بە گەلی کورد”، کە تیایدا ئاماژە بەوە دەدات کە ناسینی ئەم کارە وەک جینۆساید لە جێگەی خۆیەتی بۆ ئەو هەڵمەتانەی کە سوپای عێراق لە ساڵی ١٩٨٨ دا ئەنجامی دا، کە پێوەرەکانی شەڕی دژ بە یاخیبوونی تێپەڕاندووە. هۆکارەکانیش خۆی لە سەرنگونکردنی دەیان هەزار کەسی سیڤیل دا دەبینێتەوە لەسەر بنەمای ئەتنی. هەروەها ڕاپۆرتەکە باس لە بەکارهێنانی گازی کیمیاوی دەکات دژ بە خەڵکی سیڤیل، تەواو ڕووخاندنی ژێرخانی کوردستان، بەجێهێشتنی خەڵکی بێ توانا بێ خواردن و جێگا.
٢٠٠٣
لە دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ئەمریکاوە، بە ڕووخانی ڕژێمەکەی سەدام حوسێن، دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق دامەزرا. ئەم دادگایە هەستاوە بە دادگایکردنی سەرانی بەعس، لێپرسراوانی دەزگا ئەمنیەکان و حکومەت و سوپای ڕژێم کە مافی مرۆڤیان پێشێل کردووە. دادگایکردن لەسەر ئەنفال لە ٢٤/٦/٢٠٠٧ دا کۆتایی هات، شەش مانگ دوای لە سێدارەدانی سەدام. سێ کەس لە شەش تاوانباری ئەنفال- سوڵتان هاشم ئەحمەد، حوسێن ڕەشید ئەلتکریتی، عەلی حەسەن مەجید بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرا لەسەر ئەو تاوانانەی کە دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامیانداوە. عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی کیمیاوی تۆمەتی جینۆسایدی بەسەردا سەپی.
٢٠٠٥-٢٠٠٧
بابەتی ئەنفال کەمتر دەنگۆی دیاربوو تاوەکو دادگایکردنی سەدام حوسێن و هاوەڵە تاوانبارەکانی لە ٢٠٠٣، بەم هۆیەوە ئەنفال زیاتر کەوتە بەردەم میدیای جیهانی. دادگای نێودەوڵەتی لاهای، لە دادگایکردنی فرانس فان ئارنت، بڕیاری ئەوەی دا کە ئەو کارانەی دژ بە گەلی کورد کراون جینۆسایدە. دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقیش تاوانباران سوڵتان هاشم ئەحمەد، حوسێن ڕەشید ئەلتکریتی، عەلی حەسەن مەجید ی وەک تاوانبار بە جینۆساید ناساند لە ساڵی ٢٠٠٧ دا، کە ئەمەش خاڵی وەرچەرخان بوو بۆ بە یاسایکردن و ناساندنی نێودەوڵەتی ئەنفال وەک جینۆساید. لە ٢٠٠٧ ەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ ناساندی کەیسی ئەنفال وەک جینۆساید لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بە تایبەت لە ڕێگەی وەزارەتی ئەنفال و شەهیدانەوە.
٢٠٠٨
ئەنیستیوتی سویسرا بۆ ئاشتی لە ساڵی ٢٠٠٨ دا ئەنفالی وەک جینۆساید ناساند. هەروەها لە هەمان ساڵدا ئەنجومەنی سەرۆکایەتی عێراق بڕیاری ژمارە ٢٦ ی پەسەندکرد کە پەرلەمانی عێراق تیایدا ئیدانەی تاوانەکانی سەدام حوسێن دژ بە گەلی کورد کراوەو ئەم کارە وەک کاری جینۆساید ناسێنراوە. بڕیارەکە، بڕیارێکی پێشتری دوپاتکردەوە کە تیایدا هەموو ئەو تاوانانەی ڕژێمی پێشوو ئەنجامی دابوون دژ بە گەلی کورد وەک جینۆساید ناسێنراون.
٢٠٠٩
لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، هەندێک سیناتۆر و کەسانی دیاری کۆنگرێسی ئەمریکی لە یادی ئەنفالدا داوایان لە کۆنگرێس کرد کە ئەنفال وەک جینۆساید بناسێنێت. هەر لە کۆتاییەکانی هەمان ساڵدا پارتی سۆسیالیستی سوید ئەنفالی وەک جینۆساید ناساند.
٢٠١٠
لە ئازاری ٢٠١٠ دا، دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئەوەی دا کە هێرشەکانی ١٩٨٨ کاری جینۆساید بوون.
٢٠١١
لە ئابی ٢٠١١ دا، دادگای باڵای دادوەری عێراق، پەرلەمانی عێراق، بە ڕەسمی کۆکوژی کوردە فەیلیەکانیان وەک کاری جینۆساید ناساند.
٢٠١٣
بەریتانیا و باکوری ئێرلەندا
پەرلەمانی بەریتانیا بەگەرمی پێشوازی لە بڕیاری دادگای تاوانەکانی عێراق دەکات سەبارەت بە ناساندنی ئەنفال وەک جینۆساید، هەروەها پێشوازای لە وەڵامی ئۆفیسی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و پەرلەمنتارانی بەریتانیا دەکات بۆ ڕازیبوون بە کارکردن لە گەڵ هەرێمی کوردستان تاوەکو قورسای باری ئەم کارە لەسەر شانی قوربانیەکان سوک بکەن، هەروەها هەوڵبدەن پێکەوە کاربکرێت بۆ لابردنی ئەو بەربەستە یاساییانە تاوەکو حکومەتی بەریتانیا ئەنفال وەک جینۆساید بناسێت.