زانکۆی سانتیاگۆ کۆمپۆستێلا لە هەرێمی گالیسیای ووڵاتی ئیسپانیا بە بەشداریپێکردنی ٤ زانکۆی هەرێمی کوردستان پرۆژەی مەرحەبا ئێراسمۆس موندۆس ڕادەگەیەنێت
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی زانستی لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ووڵاتی ئیسپانیاو، پاش ئەوەی لە ڕابردوودا زانکۆکانی کوردستان میوانداری کراون و بە هاوکاری نوێنەرایەتی پردی پەیوەندی لەگەڵ. زانکۆی سانتیاگۆ کۆمپۆستێلا و چەندین زانکۆی تر لە ووڵاتی ئیسپانیا دروستبوو. ئێستا ئەم زانکۆیە هەستاوە بەلە بەرچاوگرتنی ٤ زانکۆی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی MARHABA ی ئێراسمۆس موندۆس.
ئەم پرۆژەیە لەلایەن زانکۆی سانتیاگۆ کۆمپۆستێلاوە ئامادەکراوە و ئێستا پەسەند کراوە. پرۆژەکە بە مەبەستی هاوبەشی پێکردنی ١٧ زانکۆیە لە ووڵاتانی وەک بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئێران ، ئیسپانیا، پۆرتوگال، ئیتالیا، فەڕەنسا، بولگاریا، پۆڵەندا و هەرێمی کوردستانی عێراق- بە نوێنەرایەتی چوار زانکۆی هەرێم.
ئەم پرۆژەیە بە کۆی ٤١ شوێنی خوێندن، هەل بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی سلێمانی، کۆیە، ڕاپەڕین و هەڵەبجە دەڕەخسێنێت تاوەکو بەشداری پرۆگرامی MARHABA ئێراسمۆس موندۆس بکەن بۆ خوێندنی بەرنامەیرماستەر ، دکتۆرا، پۆست دکتۆرا و هەندێک پرۆگرامی تایبەت بە مامۆستایانی زانکۆ. پرۆژەکە ماوەی ٤ ساڵ بەردەوام دەبێت وە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ دا بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنرێت.
Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!