نشینگە

ئەو میوانانەی ئارەزووی مانەوە دەکەن بۆ زیاتر لە 3 مانگ لە هەرێمی کوردستان، پێویستە داوای کارتی مانەوە بکەن.

بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بەمانەی خوارەوە دەکات بۆ وەرگرتنی کارتی مانەوە بۆ مانەوەیەکی درێژ لە هەرێمی کوردستانی عێراق:

- داواکار پیویستی بە کەسێکە ببێتە کەفیلی یان سپۆنسەری بکات.

- فۆرمی تایبەت بە مانەوە پڕبکاتەوەو پێشکەشبکات.

- پشکنینی خوێن بکات

- 2 وێنە

- وەڵامی چەند پرسیارێک بداتەوە

وێنەو پشکنینی خوێن لە ئۆفیسەکانی بەڕێوەبەرایەتی مانەوەی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت. نرخ 36000 دیناری عێراقی، پرۆسەکە بە شێوەیەکی گشتی 2-3 سەعاتی پێدەچێت.

لە ئۆفیسەکانی بەڕێوەبەرایەتی مانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر           عەینکاوە/ شەقامی 100 مەتری/ نزیک لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی

دهۆک

سلێمانی

تکایە بۆ زانیاری تەواو لەسەر چۆنیەتی پیشکەکردنی داواکاری بۆ کارتی مانەوە پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ەوە بکە.