بریکارنامەی گشتی (وەکالەت)

بریکارنامەی گشتی (وەکالەت) بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە کەسێک مافی بریکاریی دەبەخشێتە کەسێکی تر بۆ بڕیاردان و ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان.

بۆ دەرهێنانی بریکارنامەی گشتی لە ئۆفیسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، هاوپێچ لەگەڵ فۆڕمی تایبەت بە بریکارنامە کە لامان دەست دەکەوێت پێویستە ئەم بەڵگەنامەنەی خوارەوە پێشکەش بکەیت:

- وێنەیەکی نوێ ی قەبارە پاسپۆرت

- ناسنامە: پاسپۆرت، ڕەگەزنامەی عێراقی (الجنسیە العراقیە) یان پێناسی باری شارستانی (هویە الاحوال المدنیە). بەدەر لەمانە هیچ بەڵگەنامەیەکی تر قبوڵ ناکرێت.

- ناوی سیانی بریکار لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر خزم یان پارێزەر یان هەر کەسێکی نزیک بێت.

ئەگەر هاتوو ناوت لە ئیسپانیا جیاواز بوو لە بەڵگەنامەکانت لە هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بەڵگەنامە عێراقیەکەت بخەیتە ڕوو تاوەکو بتوانین سەرجەم ئەو بەڵگەنامەنەی کە دەردەچن هەمان ناو بن وەک ئەو ناوەی کە لە هەرێمی کوردستان پێی تۆمارکراویت.

بریکارنامەی تایبەت

بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە کەسێک مافی بریکاریی دەبەخشێتە کەسێکی تر بۆ بڕیادان ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتێکی تایبەت/دیاریکراو.

دەکرێت بریکارنامەی تایبەت بۆ ئەم پرسانەی خۆارەوە بەکاربهێنرێت

- وەرگرتن یان پیشکەشکردنى داواکاری پارەی خانەنشینی

- جیابوونەوە

- دەرهێنانی بەڵگەنامەی ژنهێنان/شوکردن

- کڕین و مامەڵەکردن بە خانو زوی و زارەوە

- کڕین و مامەڵەکردن بە ئۆتۆمبیلەوە

هاوپێچ لەگەڵ فۆڕمی تایبەت بە بریکارنامە کە لامان دەست دەکەوێت پێویستە ئەم بەڵگەنامەنەی خوارەوە پێشکەش بکەیت:

- وێنەیەکی نوێ ی قەبارە پاسپۆرت

- ناسنامە: پاسپۆرت، ڕەگەزنامەی عێراقی (الجنسية العراقية) یان پێناسی باری شارستانی (هویة الأحوال المدنية). بەدەر لەمانە هیچ بەڵگەنامەیەکی تر قبوڵ ناکرێت.

- ناوی سیانی بریکار لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر خزم یان پارێزەر یان هەر کەسێکی نزیک بێت.

هەڵوەشاندنەوەی بریکارنامە

بۆ هەڵوەشاندنەوەی بریکارنامەیەک پێویستە ئەم بەڵگەنامانە پێشکەش بکەیت:

- پێشکەشکردنی پێناسێک: پاسپۆرت، ڕەگەزنامەی عێراقی (الجنسیە العراقیە) یان پێناسی باری شارستانی (هویە الڕحوال المدنیە).

- نوسخەی ئەێلی ئەو بریکارنامەیەی کە دەتەوێت هەڵیبوەشێنیتەوە.

ئاگاداری: ئێمە دەتوانین تەنها ئەو بریکارنامانە هەڵبوەشێنینەوەی کە تەنها لەلایەن لە ئۆفیسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەرچوون. ئەگەر هاتوو بریکارنامەیەک لە هەرێمی کوردستان دەرچوو بێت، ئێمە ئامۆژگاریت دەکەین کە (بریکارنامەیەکی تایبەت) بۆ کەسی دووەم جیاواز لە بریکارەکەت دەربکەیت تاوەکو هەڵوەشاندنەوەکە لە کوردستان بە ئەنجام بگەیەنێت.