پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەنامە
لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەتوانیت بەڵگەنامەکان پشتڕاستبکەیتەوە (تەستدیقکردن)، وەک:
- بەڵگەنامەی ژنهێنان/شوکردن
- بەڵگەنامەی لەدایکبوون
- بەڵگەنامەی مردن
-پێناسی عێراقی: ناسنامەی باری شارستانی (هویە)، ڕەگەزنامەی عێراقی (جنسیە)، بەمەرجێک لە هەرێمی کوردستان دەرکرابن.
- بەڵگەنامەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
-نامەی پشتگیری لە خاوەن کاران کە لە ئیسپانیا یان لە کوردستان دەرچووبێت.
پشتڕاستکردنەوە (تەسدیقکردن) ی ئەو بەڵگەنامە ١ تا ٢ هەفتەی پێدەچێت لە ڕۆژی پێشکەشکردنیەوە بە نوێنەرایەتیەکەمان.