پشتڕاستکردنەوەی بڕوانامە/پلەی خوێندن (تەسدیقکردن) 

زانیاری داهاتوو بۆ ئەو فێرخوازنەی هەرێمی کوردستانی عێراقە کە دەیانەوێت بڕوانامەکانیان پشتڕاستبکەنەوە (تەسدیق بکەن) تاوەکو بتوانن لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەکاریبهێنن. تاوەکو بەڵگەنامەکان بە فەرمی بکرێن، پێویستە سەرەتا پشتڕاستبکرێنەوە (تەسدیق بکرێن) لە لایەن وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی هاریکاری و پەیوەندیەکانی دەرەوە، باڵێۆزخانەی عێراقی لە مەدرید و لە کۆتایشدا لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەدرید.

1. بۆ دەستپێکردن بە پرۆسەی بە فەرمی کردن پێویستت بە نوسخەی ئەسڵی بڕوانامەی زانکۆ و ئەنجامەکان هەیە.

2. دەبێت بڕوانامەکان لە ئیسپانیەوە بکرێن بە ئینگلیزی لەلایەن وەرگێڕێکی فەرمیەوە.

3. کاتێک کە هەموو بەڵگەنامەکان ئامادەبوون، پێویستە وەزارەتی پەروەردە لە مەدرید پشتڕاستیان بکاتەوە (تەسدیقیان بکات)، ئەمە لە هەمان ڕۆژدا دەکرێت، بەڵام باشتر وایە کە پێشتر پەیوەندی بە وەزارەتەوە بکەیت، پەیوەندی بکە بە بەشی خزمەتگوزاری بڕوانامەکان لە وەزارەت بە:

C/ Paseo del Prado 28، Madrid.

Tel:+34 91 5 06 56 00 ext. 65584

4. هەنگاوی داهاتوو ئەوەیە کە وەزارەتی هاریکاری و پەیوەندیەکانی دەرەوە بەڵگەنامەکان پشتڕاستبکاتەوە (تەسدیق بکات). پێویستە پێشتر داوای کاتی سەردان بکەیت. کلیکی ئەم لینکە بکە    . Please do so by clicking here… ئەگەر ئەم لینکە کارا نەبوو تکایە سەردانی وێبسایتی وەزارەت بکە لە:  www.maec.es

ئەوەت لە یاد نەچێت کە بەلایەنی کەمەوە پێویستیت بە 14 ڕۆژە بۆ دیاریکردنی کاتی سەردان. ئەم کارەت ڕێکبخە پێش هاتن بۆ مەدرید و سەردانی کردنی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی هاریکاری و پەیوەندیەکانی دەرەوە.

لە ڕۆژی سەردانەکەتدا پێویستە بچیت بۆ ئەم ناونیشانە:

C/ Juan de Mena 4، 28014 Madrid

Tel: +34 91 379 16 10 or 91 379 17 00

5. کاتێک هەر دوو وەزارەتەکە بەڵگەنامەکانیان پشتڕاستکردەوە (تەسدیق کرد)  ئینجا پێویست دەکات بچیت بۆ باڵێۆزخانەی عێراق لە مەدرید بۆ بە ئەنجامدانی هەمان کار. باڵێۆزخانە لە هەمان ڕۆژدا کارەکە جێبەجێ دەکات، بەڵام باشتر وایە پێشتر پەیوەندیان پێوە بکەیت.

C/ Cañamar 1، 28043 Madrid

Tel: +34 91 388 27 24 or +34 91 388 59 80

6. دوا هەنگاو بەڵگەنامەکان بهێنە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، مەدرید، بۆ وەرگرتنی مۆر و ئیمزای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڵگەنامەو پێداویستی وەرگرتن لە زانکۆکانی ئیسپانیا

1. بڕوانامەی زانکۆ (بڕوانامەی جیداری) کە لەلایەن زانکۆی وڵاتەکەی خۆتەوە دەرچووەو بە شێوەیەکی گونجاو تەسدیقکراوە. (*) فێرخوازانی دوکتۆرا پێویستە هەردوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر تەسدیق بکەن.

2. بڕوانامەی ئەکادیمی کە وەردەکاری تەواوی ساڵی خوێندنی تێدا تۆمارکراوە، پلانی خوێندنەکە (بابەتەکان)، نمرە و کۆی سەعاتەکانی خوێندن (ETC)  ی تێدا نوسراوەو، بە شێوەیەکی گونجاو تەسدیقکراوە.

 (*)فێرخوازانی دوکتۆرا پێویستە هەردوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر تەسدیق بکەن.

3. بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندن نامەیەک کە ئەو بەشەی زانکۆ دەینوسێت کە تیایدا خوێندوتە بۆ دووپاتکردنەوەی تەواوکردنی خوێندن لەلایەن فێرخوازەوە و مۆڵەتدان بە فێرخواز بۆ خوێندنی زیاتر(ماستەر یان دوکتۆرا) ، پێویست بە تەسدیقکردن ناکات.

4. وەرگێڕانی فەرمی هەموو بەڵگەنامەکان بۆ ئیسپانی.

5. کۆپی پاسپۆرت.

6. دوو نامەی پشتگیری

7.  کارنامە CV

8. نامەی ئارەزوومەندی (کە بە کورتی باس لە ئارەزووی فێرخواز دەکات بۆ خوێندنی ئەم خوێندنە بە تایبەت و هۆکاری هەڵبژاردنی ئیسپانیا وەک جێگەک بۆ خوێندن).

9. ئەو فێرخوازانەی کە ئارەزووی خوێندنی دوکتۆرا دەکەن پێویستە پێشنیازی خوێندنی دوکتۆرا پێشکەش بکەن.

(*)  بڕوانامە فەرمیەکان پێویستە پشتڕاستبکرێنەوە (تەسدیق بکرێن) لە لایەن:

1. وەزارەتی پەروەردە(خوێندنی باڵا) ی وڵاتی فێرخوازەوە.

2. وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی کەسی فێرخواز.

3. نوێنەری باڵێۆزخانەی ئیسپانیا لە وڵاتی کەسی فێرخواز.

ئەو بەڵگەنامانەی کە پشتڕاست نەکراونەتەوە(تەسدیق نەکراون) قبوڵ ناکرێن لە لایەن زانکۆکانی ئیسپانیاوە!