حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی مانگانه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ مانگی نیسان بڵاوده‌كاته‌وه
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی هەناردەکردنی نه‌وتی خاو بۆ مانگی نیسانی بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی لە هەناردەکردنی نەوت بەپێی یاسای بودجەی 2015 ی عێراقی فیدراڵ جێبەجێکردووەو بڕی نەوتی هەناردەکراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کە پێشتر ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردبوو، ئێستا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
له مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدرالی عێراقی لەسەر بابەتەکانی هەناردەکردنی نەوت و بودجەی فیدرالی رێککەوتن. بەپێی ئەو رێککەوتنە هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە هەناردەکردنی رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت وحکومەتی فیدرالیش پابەنددەبێت بە دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان کە مانگانە نزیکەی یەک ملیار دۆلارە. رێککەوتنی نێوان ئەو دوو لایەنە لە یاسای بودجەی ساڵی 2015 عێراقی فیدرالی جێگیرکرا.
هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسان 16.868.985 بەرمیلی رادەستی رێكخراوی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌بازاركردنی نه‌وت، ناسراو به سۆمۆ، کردووە، واته تێكڕای 562 هەزار بەرمیل رۆژانه. لەم بڕەیە، کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە 12,457,371 بەرمیل، واتە بە تێکڕای 415,246 بەرمیل رۆژانە، بەشداریان کردووە، لە کاتێکدا کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، كه‌ركوك، بە 4,421,614 بەرمیل، واتە به تێکڕای 147,387 بەرمیل رۆژانە، بەشداربوون.
هەردوو نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگەکانی کەرکوک و هەرێمی کوردستان لەرێی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بەندەری جەیهان دەکرێت.
لە مانگی ئاداری 2015 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی هەناردەکردنی نەوتی خاوی تا ئەو رێکەوتە بلاوکردەوە کە تیایدا جەخت کرابووە سەر ئەوەی کە پابەندبووە بە هەناردەکردنی ئەو بڕە نەوتەی کە رێککەوتن لەسەری کراوە لەگەڵ حکومەتی فیدرالی، لە کاتێکدا تەنیا بەشێک لە شایستە داراییەکانی خۆی بەپێی یاسای بودجەی 2015 عێراق وەرگرتووە.
هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌رێم له به‌غدا ودوابه‌دوای ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان وسه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبۆوه، به‌مه‌به‌ستی باسكردنی دوایین پێشهاته‌كانی بابەتەكانی پەیوەست بە نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندده‌بێت به ڕێككه‌وتنه‌كه وبه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و به‌غدا هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسای بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌نارد، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌چاره‌ی دیكه ده‌گرێته به‌ر بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌رێم.
Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!