دابان شەدەڵە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی هەرێمی باسک دەکات

ئەمڕۆ ،ڕێکەوتی 18/2/2015، لە میانەی سەردانێکی دوو ڕۆژی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بۆ هەرێمی باسک، دابان شەدەڵە بە فەرمی لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی ئەو هەرێمەوە خاتوو باکارتخۆ تێخێریا ئۆتێرمین پێشوازی لێکرا. لە دانیشتنەکەدا نوێنەری هەرێم سەرەتا سوپاسی هەڵوێستی هەرێمی باسکی کرد بەرامبەر کوردستان و بەتایبەت بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی پەرلەمانی لەو بارەیەوە، کە تیایدا پشتگیری گەلی کوردستان دەکرێت لە جەنگدا دژ بە گروپی تێرۆرستی داعش و بەردەوامی هاوسۆزی دۆزی کورد لە هەموو پارچەکان.

2015.02.18 Gobierno Regional Kurdistan 013 1

بەدرێژی باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا. باس لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کرا لە پاراستنی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان و داڵدەدانیان، هەر لە برایانی مەسیحی و کوردانی یەزیدی و ئاوارەی سوریا و ناوچەکانی تری عێراق، کەسەرەڕای کێشەی بودجە ئەوپەڕی هەوڵ دراوە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان، کە ئەمە کارێکی زۆر قورسە بە تایبەت کە ئاوارەکان ئێستا ژمارەیەکی بەرچاون بەبەراورد بە دانشتوان و توانای هەرێمی کوردستان. ئەم کارەش پێویستی بە هاوکاری هەمووانە چونکە کێشەیەکی نێودەوڵەتیە.

2015.02.18 Gobierno Regional Kurdistan 004 1

لە دانیشتنەکەدا باس لە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا، وە ئەوە ڕوونکرایەوە کە کوڕ و کچی میلەتی کورد بەدرێژایی بەرەیەکی گەورە ڕووەو یەکێک لە تاریکترین هێزەکانی ناوچەکەو جیهان وەستاونەتەوە، وە ڕۆژانە گەلی کوردستان قوربانی دەبەخشێت لە پێناو پاراستنی ئازادی و بەها مرۆڤایەتیەکان، کە ئەگەر لە خۆبووردەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خۆڕاگری گەلی کوردستان نەبێت لە ناوچەکەدا ئەوا هێزێکی تاریکی وەک داعش مەترسیەکی گەورەتر دەبوو لەوەی کە ئێستا هەیە بۆ ناوچەکەو تەواوی جیهان، پێویستە ئەم هەڵوێستەی گەلی کورد، بە هەند وەربگیرێت لەلایەن هەموو هەرێم و ووڵاتە ئازادیخوازەکان و هاوکاری ڕاستەوخۆمان بکرێت، هەرێمی باسک پێویستە لەڕێگەی ئەندام پەرلەمانەکانی خۆیەوە لە پەرلەمانی ئیسپانیا و هەرێمەکەی ڕۆڵی زیاتر بگێڕن، وە پێویستە ئیسپانیا وەک ووڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا زیاتر ڕۆڵی خۆی ببینێت بەرامبەر ئەم هەڕەشە نێودەوڵەتیە.

نوێنەری حکومەت باسی لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان کرد بە ڕێگاچارەی دایەلۆگ بۆ چارەسەرکردنی بابەتی نەوت و بودجە لەکەڵ حکومەتی فیدراڵ، بەڵام پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش ئاگای لە نەرمی نواندنی هەرێمی کوردستان بێت و بەهەند وەربگیرێت، بە تایبەت لەم بارودۆخەی عێراقدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.

.لەدرێژەی دانیشتنەکەدا، باس لە مافی ژنان کرا لە کوردستان، کە سەرەڕای کەموکوڕی ژنانی کورد بەبەراورد بە هەموو ووڵاتانی ناوچەکە نمونەیەکن لە خۆڕاگری کە تەنانەت شانبەشانی براکانیان لە سەنگەردان، سەرەڕای ئەوەی نمونەو هەڵگری بەها مرۆڤایەتی و ئازادیەکانن، وە کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی میانڕەوە ئەمەش زۆر لە جاران زیاتر بۆ جیهان دەرکەوتووە. بۆیە ئەرکی ئێوەشە کە ڕۆڵی خۆتان بگێڕن بە هەنگاونان و پشتگیرکردنی زیاتری ژنانی کورد.

گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان میانڕەوترین هێزن لە مێژووی ئێستای ناوچەکە وە بە شێوەیەکی کرداری بەبەرچاوتانەوە دیارە، ئەم هەموو هەوڵە پێویستی بە پشتگیرکردنی زیاتر و ئاشکرای هەموو لایەکە بە کردار. پێویستە هەرێمی باسک نوێنەرو ئەندام پەرلەمانانی خۆی بنێرێت بۆ پەرلەمان و هەرێمی کوردستان تاوەکو لە نزیکەوە بۆ خۆتان ڕاستیەکان ببینن.

خاتوو باکارتخۆ تێخێریا ئۆتێرمین زیاتر لە جارێک تێگەیشتن و سوپاسی خۆی دووبارەکردەوە بۆ گەلی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە قورسایی بارودۆخەکە تێدەگەن، وە چۆن کە گەلی کوردستان بوون بە نمونەی ئازادی لە ناوچەکەدا، وە بە ڕۆڵی خۆیانەوە وەک سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی باسک، وە پەرلەمان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هێشتنەوەی پەیوەندیەکی بەهێز، پشتگیری گەلی کورستان هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کورستان، وە لە ڕێگەی خۆیانەوە لە پەرلەمانی ناوەندیش پشتگیری دەکەن. هەروەها سوپاسی هێزی پێشمەرگە دەکەن لەسەر ئەو هەموو قوربانیدانە.

لە میانەی سەردانەکەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێم چاوی کەوت بە پاوڵ ئۆرتێگا، لێپرسراوی ڕێکخراوی حکومەتی باسک بۆ گەشەپێدان و هاوکاری بەمەبەستی هاوکاریی مرۆیی. لەئێستادا ئەرکی دروستکردنی قوتابخانەیەکیان بۆ ئاوارەکان گرتووەتە ئەستۆ. هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشی کۆمیتەی شارەوانیەکانی ئەلەڤا و ڤیسکایا و شاری بیلباو ئەنجامدرا تاوەکو لە فراوانی بارودۆخی مرۆیی و بارودۆخی کوردستان تێبگەن، لەگەڵ باسکردنی هەر پرۆژەیەکی مرۆیی بە مەبەستی بەستنەوەی ڕێکخراوەکانی هەرێمی باسک و هەرێمی کوردستان، بە تایبەت بۆ ئاوارەکان.

0 replies

Leave a Reply

Want to join the discussion?
Feel free to contribute!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

You may use these HTML tags and attributes: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>