دابان شەدەڵە بەشداری لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە کوردستان دەکات لە زانکۆی پاشا خوان کارلۆس
دوێنێ لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە کوردستان لە زانکۆی پاشا خوان کارلۆس، لە ژێر ناونیشانی “کوردستان، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو” لە مەدریدی پایتەخت، دابان شەدەڵە-نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.
کۆنفڕانسەکە بە هاوکاری ڕێکخراوی گەشەپێدانی خوێندکاران و زانکۆی خوان کارلۆس وە هەروەها نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو بە بەشداری پرۆفیسۆر ئەلبێرتۆ پرێگۆ لە زانکۆی پۆنتیفیسیا کۆمیاس، بلۆگەر و ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ زینار عەلا- کە کوردی ڕۆژئاوایە، هەروەها ئەنتۆنیو پۆنسێ-لێکۆڵەرەوەو ڕۆژنامەنوس. سەرەڕای ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، یاسای نێودەوڵەتی، بەشی ڕۆژنامەنوسی و بەشی ئابوری.
دابان شەدەڵە لە درێژەی قسەکانیدا گووتی “ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە دوای پشتگیریکردنی دیموکراسی، سەقامگیری و پێکەوەژیان دەگەڕێت لە نێوان نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوا هەرێمی کوردستان بە کردار مۆدێلێکی ئەم پرینسیپانەیە”. سەرەڕای قسەکردن لەسەر مێژووی کوردستان، کارەساتەکان، حکومەتی هەرێم، پەیوەندی لەگەڵ ناوەند وە شەڕی دژ بە تیرۆر.
پرۆفیسۆر ئەلبێرتۆ پرێگۆ باسی لە ڕێکخراوی داعش وە پێکهاتەی ئەو ڕێکخراوە کرد هەروەها شێوازی پارە کۆکردنەوە.
زینار عەلا باسی لە ڕەوشی کورد کرد لە ڕۆژئاوا، کۆبانێ وە ڕۆڵی ژنان. ئەنتۆنیو پۆنسێ-لێکۆڵەرەوەش باسی لە باری ئاوارەکان و جینۆسایدی کوردانی یەزیدی کرد.
ئەوەی شایانی باسە کە خوێندکاران سەرەڕای دەربڕینی ئارەزوویان بۆ زانیاریەکان، پرسیاریان لەسەر بابەتی هاوکاری نێودەوڵەتی زیاتر وە پڕچەککردنی پێشمەرگە هەبوو وەک پێویستیەک. لە کۆتاییشدا باس لە هێشتنەوەی پەیوەندیەکان کرا لەگەڵ خوێندکاران وە دەرگای نوێنەرایەتی کراوەتەوە بۆ کاری هاوبەش وە ئاگادارکرنەوەی نەوەی نوێ ی خوێندکارانی ئیسپان لە ڕەوشی کوردستان.
Leave a Reply
Want to join the discussion?Feel free to contribute!