camp__2015_02_24_h10m13s0__SF

بە ئەندامنەبوونی عیراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی تەگەرەیە بەر ناساندنی کۆمەڵکوژی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عیراق (ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم) – ئەگەرچی ئەو تاوانانەی لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنیی عیراق وهەرێمی كوردستان لەلایەن چەكدارانی رێکخراوی تێرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی نا سراو بە داعش ئەنجامدران دەکرێ بخرێنە خانەی تاوانی كۆمەڵكوژی، بەڵام بە ئەندامنەبوونی عیراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بووەتە تەگەرە بەر هەوڵەکانی ناساندنی یاسایی ئەو تاوانانە بە کۆمەڵکوژی.

مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهید وئەنفالكراوان، وسەرۆكی لیژنەی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی دژ بەمەسیحی وكوردی ئێزدی، ئەم خاڵەی پشتڕاستكردەوە ودووپاتیكردەوە کە “تا ئێستا عیراق ئامادە نیە ببێتە ئەندام لەو دادگایەدا، بەم شێوەیەش رێكاری یاسایی لەبەرامبەر بەجینۆسایدناساندنی ئەم تاوانانە بەڕێگایەكی سەختدا تێدەپەڕێت”.

وەزیری كاروباری شەهید وئەنفالكراوان لەلێدوانێكی تایبەت بەماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “مەرجی هەرە سەرەكی دادگاییكردنی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش و بەجینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە كوردی ئێزیدی و پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی دیكە، بەئەندامبوونی عیراقە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا، بەڵام لەمیانەی گفتوگۆی لیژنەكەیان لەگەڵ سێ باڵوێزی عێراق لە چەندین دەوڵەتی ئەورووپاییدا، وا روون بۆوە كە عێراق ئامادە نیە ببێتە ئەندام لە دادگای ناوبراودا”.

وەزیر رایگەیاند، ئەم هەڵوێستەی عیراق رێگرە لەبەردەم دروستبوونی دادگایەكی لەم جۆرە لەعیراق ولەهەرێمی كوردستان ولە یاسای عێراقیدا هیچ بڕگەیەك نیە باس لە كۆمەڵكوژی بكات، بۆیە تاكە چارەسەری لەم حاڵەتەدا ئەوەیە “عێراق ڕازی بكرێت كە تەنها بۆ ئەم كەیسە ڕەزامەندی بداتە دادگا بۆ ئەوەی لێی بكۆڵێتەوە، ئەمەش هەوڵێكی زۆری دەوێت لەلایەن نوێنەرانی كورد لە مەركەزی بڕیاردان لە حكومەتی فیدرالی بۆ دەركردنی بڕیارێكی لەو جۆرە بەمەرجێك عێراق كەیسی دیكەی لەگەڵدا تێكەڵ نەكات”.

دوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر مووسڵ وچەندین ناوچەی دەورووبەری كە زۆرینەی دانیشتوانی كوردی ئێزدی وپێكهاتە ئایینیەكانی دیكەن، چەندین تاوانی کوشتاری لەدژیاندا ئەنجامدا. هەربۆیەش، حكومەتی هەرێم بەپێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە 17ی ئاب 2014دا لیژنەیەكی بۆ ئەم پرسە پێكهێنا وهەر زوو لیژنەكە دەستیكرد بە كۆكردنەوەی ژمارەیەكی زۆری بەڵگەنامەو كورتە فیلم ووەزارەتی كاروباری شەهید وئەنفالكراوانیش ناوەندێكی تایبەت بە لێكۆلینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگه ‌و تاوانی لە دهوك دامەزراند كە تا ئێستا زیاتر لە 300 دوسێی ئامادەكردووە و لێكۆلینەوە لێیان بەردەوامەو 65 دۆسێیان بۆ دادگا ئامادەیە.

وەزیر رایگەیاند بەئەندامبوونی عیراق لەو دادگایەدا بەرپرسیارێتی قورس دەخاتە ئەستۆی كە رەنگە نەتوانێ جێبەجێی بكات. بۆیە بەهەر بیانوێك بێت خۆی ئەو پرسەی پشتگوێخستووە، هاوكات ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر ئەم رێكارە یاساییە ورێكارە پێشنیاركراوەكانی دیكە سەرنەكەوت ئەوا پێویستە “لەڕێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بڕیارێكی تایبەت دەربكرێت بۆ دەستبەكاربونی دادگا لە كەیسی ناوبراو یاخود بۆ دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بەو كەیسە بەهەمان شێوەی دادگای تاوانەكانی یوگوسلاڤیا و دادگای تاوانەكانی ڕواندا”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو لیژنەیەی خۆی سەرۆكایەتی دەكات پێشنیاری كردووە شاندێک “بنێرێتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق  ووەزارەتی دەرەوە و دادی بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی بۆ سپاردنی ئەم كەیسە بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بهێنرێنە سەر ئەو بڕوایەی بڕیارێكی تایبەت بە مەبەستی سپاردنی كەیسەكە بە دادگای تاوان دەربكات”.

مەحمود حاجی ساڵح، ئاماژەی بە مەترسی كاری یەك لایەنەی لەبارەی ئەم كەیسانەوە كرد وراشیگەیاند کە حكومەتی هەرێم هەموو رێكارێكی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەو هەوڵانەی كە هەندێك كەس و لایەن دەیدەن بۆ ناساندنی كوردی ئێزدی وەكو گەلێكی جیاواز لە كورد و خۆجیاكردنەوە لە گەلی كوردستان. بەپێویستیشی زانی پرسی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ پێشمەرگە لەشەڕی دژی تیرۆر بەتەواوی بۆ باسكردنی ئەم پرسە سوودی لێوەربگیرێت.

بۆ باسكردنی ئەو پرسە وخستنەڕووی ئەو تاوانانەی لەدژی كوردی ئێزدی ومەسیحی ئەو ناوچانەی كە بەدەستی داعشەوەبوون، رۆژانی 8 و 9ی شوباتی رابردوو لەهۆڵی مامۆستا سەعد عەبدوڵلا لە هەولێر، كۆنفڕانسێك بەبەشداری حكومەتی هەرێمی كوردستان وژمارەیەكی زۆر لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان وشارەزایان لەبواری یاسای نێودەوڵەتی وكۆمەڵكوژی وچەندین كەسایەتی ئایینی ئیسلام ومەسیحی وئێزدی بەڕێوەچوو، تیایدا لەچەندین دانیشتنی جیاوازدا باس لەو رێوشوێن وچارەسەریە یاساییانە كرا كە پێویستە بۆ بەجیهانی ناساندنی ئەم تاوانانە بگیرێنە بەر، ئەمە جگە لەوەرگرتنی شایەدی ژمارەیەک لە رزگاربووان لە دەستی تیرۆریستان لەبارەی ئەو تاوانانەی لەدژی ئەواندا كراون.

نیهاد قازی سەرۆكی رێكخراوی پاراستنی ئایینەكانی عیراق لەلێدوانێكی تایبەت بۆ ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەترسی خۆی لەئایندەی ئایینەكانی عیراق وناوچەكە نیشاندا ودووپاتیكردەوە لەدوای هێرشەكانی داعش بۆ سەر عیراق وبەكۆمەڵكوشتنی ژمارەیەكی زۆر لەئێزدی ومەسیحی وتەنانەت موسڵمانیش بەجیاوازی ئایین ومەزهەبەكانیانەوە، ناوچەكەی خستە ژێر مەترسیەكی زۆر گەورە كە دەرچوون لێی كارێكی ئاسان نییە وبەتاكە كەس ولایەن ناكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا “پێویستە حكومەتی عیراق درك بەو مەترسیە بكات كە زۆر دەمێكە هۆشداری لەبارەوە دراوە و ئەو وێنە سلبیەی لەبارەی رەوشی مەترسیداری ئایینەكان تیایدا نەمێنێت وهەنگاوی جدیتر بۆ دەرچوون لەو گرفتانەوە بنێت”.

قازی ئەوەشی خستەڕوو،” لەمیانەی ئەو كۆنفڕانسەی لەهەولێردا بەڕێوەچوو، هەموو لایەك لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا پاڵپشتی كەیسەكانی كۆمەڵكوژی كوردی ئێزدی ومەسیحی بكرێت وچیتریش كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو تاوانانە بێ دەنگ نەبێت بەڵام ئەوەش بەبێ هەوڵی جدی حكومەتی عیراق كارێكی ئاسان نیە”.

nb_media__2015_02_23_h16m56s4__MZ

نێچیرڤان بارزانى: تا كۆتایى، له‌گه‌ڵ به‌غدا پابه‌ندى ڕێككه‌وتنین

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌2015/2/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان به‌رپرسانى زۆربه‌ى كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانى ڕۆشنبیرى، دارایى و ئابوورى، سامانه‌ سروشتییه‌كان و پلاندانان ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال خسته‌ ڕوو، كه‌ دواتر بووه‌ به‌شێك له‌ یاساى بودجه‌، هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى له‌ ڕووى و ته‌كنیكى و سیاسییه‌وه‌، هاتوونه‌ته‌ به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ ته‌واوى پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه‌ و تا دوایین نه‌فه‌س ده‌یه‌وێ هه‌موو كێشه‌ و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، چونكه‌ ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌كه‌م بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال چاره‌سه‌ر بكات و یاساى بودجه‌ى ساڵى 2015 جێبه‌جێ بكرێت، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراقدایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه‌ ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عیراق به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ پابه‌ند نه‌بێت و یاساى بودجه‌ جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وسا هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌رێكى دیكه‌ بگه‌ڕێت. هه‌روه‌ها ڕه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بووبێت.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه‌ سیاسه‌تى نه‌وتیى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق دامه‌زراوه‌ و هه‌رێمى كوردستان له‌ دۆسیه‌ى نه‌وتدا به‌ ته‌واوى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى خۆى به‌كار ده‌هێنێت، بۆیه‌ ڕازى نابێت له‌و مافه‌ ده‌ستووریه‌ى خۆى خۆش ببێت و كۆنترۆڵى نه‌وتى هه‌رێم بداته‌ ده‌ستى حكوومه‌تى فیدرال. جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازیاره‌ هه‌موو كێشه‌كانى به‌ دیالۆگ و لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال چاره‌سه‌ر بكات و گوتى: به‌غدا نه‌ك ته‌نها بۆ پرسى نه‌وت، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو پرسه‌كانى دیكه‌ى بازرگانى، ئابوورى، ئه‌منى، سه‌ربازى و هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگه‌، بۆیه‌ ئاماده‌ن بچنه‌وه‌ به‌غدا و بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان، ده‌ست به‌ دیالۆگ بكه‌نه‌وه‌. داوایشى له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد كه‌ له‌ گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ى ڕاستیى دۆخه‌كه‌دا، هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش تیشكى خسته‌ سه‌ر به‌رنامه‌ و پلانه‌كانى حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه‌ى له‌ ئه‌نجامى قه‌یرانى دارایى و شه‌ڕى دژى تیرۆر و هاتنى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان، دروست بووه‌ و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پلانى حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كه‌ سه‌رده‌كه‌وێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان، ورده‌كاریى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى خسته‌ ڕوو و به‌ خشته‌ و ژماره‌ و داتا، ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه‌ و تا ئێستاش وه‌ك له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌، ڕۆژانه‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. هه‌روه‌ها ورده‌كاریى ئه‌و كێشه‌ ته‌كنیكیانه‌یشى ڕوون كرده‌وه‌‌ كه‌ كاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و ڕێژه‌ى ئه‌و نه‌وته‌ى ده‌بێ به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى هه‌ردوولا له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون، هه‌نارده‌ بكرێت.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى داراییش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر دۆخى دارایى و میكانیزمى دابینكردنى مووچه‌ و هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت بۆ دابینكردنى مووچه‌ پێشكه‌ش كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ مانگى یه‌كى ئه‌مساڵه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ڕێكارى چاكسازى گیراونه‌ته به‌ر و پرۆسه‌ى چاكسازى به‌تایبه‌تى له‌ بوارى داراییدا به‌رده‌وامه‌ و ده‌گاته‌ ئامانجى خۆى.

زۆربه‌ى به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه‌، سه‌ره‌نج و ڕا و تێبینییه‌كانى خۆیان ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و مامه‌ڵه‌ى میدیا له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا خسته‌ ڕوو و داواى هه‌ماهه‌نگیى زیاترى حكوومه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد.

KRG_-_Baghdad__2015_02_23_h14m20s34__SF

CBR_9347_(3)__2015_02_21_h17m12s23__SF

نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان له‌ ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ ده‌كۆڵنه‌وه‌

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٩-٢-٢٠١٥، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیاوه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ دیدارێكدا دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌تایبه‌تی، دوایین ڕێككه‌وتن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق، بره‌ودانی زیاتر به‌ هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا، بایه‌خدان و گرنگیی به‌رده‌وامیی هاوكاریی هاوبه‌ش له‌ بواری وزه‌ و بازرگانی و ئابووریدا و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.

له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ درێژی باس له‌ هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌ توركیا كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ توركیا كرده‌وه‌ و هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دووپات كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری، له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خزمه‌ت به‌ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری ده‌كات.

له‌م دیداره‌دا شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه‌ سروشتییه‌كان و پلاندان، ئاماده‌ بوون.

دابان شەدەڵە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا سەردانی هەرێمی باسک دەکات

ئەمڕۆ ،ڕێکەوتی 18/2/2015، لە میانەی سەردانێکی دوو ڕۆژی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بۆ هەرێمی باسک، دابان شەدەڵە بە فەرمی لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی ئەو هەرێمەوە خاتوو باکارتخۆ تێخێریا ئۆتێرمین پێشوازی لێکرا. لە دانیشتنەکەدا نوێنەری هەرێم سەرەتا سوپاسی هەڵوێستی هەرێمی باسکی کرد بەرامبەر کوردستان و بەتایبەت بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی پەرلەمانی لەو بارەیەوە، کە تیایدا پشتگیری گەلی کوردستان دەکرێت لە جەنگدا دژ بە گروپی تێرۆرستی داعش و بەردەوامی هاوسۆزی دۆزی کورد لە هەموو پارچەکان.

2015.02.18 Gobierno Regional Kurdistan 013 1

بەدرێژی باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا. باس لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کرا لە پاراستنی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان و داڵدەدانیان، هەر لە برایانی مەسیحی و کوردانی یەزیدی و ئاوارەی سوریا و ناوچەکانی تری عێراق، کەسەرەڕای کێشەی بودجە ئەوپەڕی هەوڵ دراوە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانیان، کە ئەمە کارێکی زۆر قورسە بە تایبەت کە ئاوارەکان ئێستا ژمارەیەکی بەرچاون بەبەراورد بە دانشتوان و توانای هەرێمی کوردستان. ئەم کارەش پێویستی بە هاوکاری هەمووانە چونکە کێشەیەکی نێودەوڵەتیە.

2015.02.18 Gobierno Regional Kurdistan 004 1

لە دانیشتنەکەدا باس لە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا، وە ئەوە ڕوونکرایەوە کە کوڕ و کچی میلەتی کورد بەدرێژایی بەرەیەکی گەورە ڕووەو یەکێک لە تاریکترین هێزەکانی ناوچەکەو جیهان وەستاونەتەوە، وە ڕۆژانە گەلی کوردستان قوربانی دەبەخشێت لە پێناو پاراستنی ئازادی و بەها مرۆڤایەتیەکان، کە ئەگەر لە خۆبووردەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خۆڕاگری گەلی کوردستان نەبێت لە ناوچەکەدا ئەوا هێزێکی تاریکی وەک داعش مەترسیەکی گەورەتر دەبوو لەوەی کە ئێستا هەیە بۆ ناوچەکەو تەواوی جیهان، پێویستە ئەم هەڵوێستەی گەلی کورد، بە هەند وەربگیرێت لەلایەن هەموو هەرێم و ووڵاتە ئازادیخوازەکان و هاوکاری ڕاستەوخۆمان بکرێت، هەرێمی باسک پێویستە لەڕێگەی ئەندام پەرلەمانەکانی خۆیەوە لە پەرلەمانی ئیسپانیا و هەرێمەکەی ڕۆڵی زیاتر بگێڕن، وە پێویستە ئیسپانیا وەک ووڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا زیاتر ڕۆڵی خۆی ببینێت بەرامبەر ئەم هەڕەشە نێودەوڵەتیە.

نوێنەری حکومەت باسی لە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان کرد بە ڕێگاچارەی دایەلۆگ بۆ چارەسەرکردنی بابەتی نەوت و بودجە لەکەڵ حکومەتی فیدراڵ، بەڵام پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش ئاگای لە نەرمی نواندنی هەرێمی کوردستان بێت و بەهەند وەربگیرێت، بە تایبەت لەم بارودۆخەی عێراقدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.

.لەدرێژەی دانیشتنەکەدا، باس لە مافی ژنان کرا لە کوردستان، کە سەرەڕای کەموکوڕی ژنانی کورد بەبەراورد بە هەموو ووڵاتانی ناوچەکە نمونەیەکن لە خۆڕاگری کە تەنانەت شانبەشانی براکانیان لە سەنگەردان، سەرەڕای ئەوەی نمونەو هەڵگری بەها مرۆڤایەتی و ئازادیەکانن، وە کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی میانڕەوە ئەمەش زۆر لە جاران زیاتر بۆ جیهان دەرکەوتووە. بۆیە ئەرکی ئێوەشە کە ڕۆڵی خۆتان بگێڕن بە هەنگاونان و پشتگیرکردنی زیاتری ژنانی کورد.

گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان میانڕەوترین هێزن لە مێژووی ئێستای ناوچەکە وە بە شێوەیەکی کرداری بەبەرچاوتانەوە دیارە، ئەم هەموو هەوڵە پێویستی بە پشتگیرکردنی زیاتر و ئاشکرای هەموو لایەکە بە کردار. پێویستە هەرێمی باسک نوێنەرو ئەندام پەرلەمانانی خۆی بنێرێت بۆ پەرلەمان و هەرێمی کوردستان تاوەکو لە نزیکەوە بۆ خۆتان ڕاستیەکان ببینن.

خاتوو باکارتخۆ تێخێریا ئۆتێرمین زیاتر لە جارێک تێگەیشتن و سوپاسی خۆی دووبارەکردەوە بۆ گەلی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە قورسایی بارودۆخەکە تێدەگەن، وە چۆن کە گەلی کوردستان بوون بە نمونەی ئازادی لە ناوچەکەدا، وە بە ڕۆڵی خۆیانەوە وەک سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی باسک، وە پەرلەمان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هێشتنەوەی پەیوەندیەکی بەهێز، پشتگیری گەلی کورستان هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کورستان، وە لە ڕێگەی خۆیانەوە لە پەرلەمانی ناوەندیش پشتگیری دەکەن. هەروەها سوپاسی هێزی پێشمەرگە دەکەن لەسەر ئەو هەموو قوربانیدانە.

لە میانەی سەردانەکەدا، نوێنەری حکومەتی هەرێم چاوی کەوت بە پاوڵ ئۆرتێگا، لێپرسراوی ڕێکخراوی حکومەتی باسک بۆ گەشەپێدان و هاوکاری بەمەبەستی هاوکاریی مرۆیی. لەئێستادا ئەرکی دروستکردنی قوتابخانەیەکیان بۆ ئاوارەکان گرتووەتە ئەستۆ. هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشی کۆمیتەی شارەوانیەکانی ئەلەڤا و ڤیسکایا و شاری بیلباو ئەنجامدرا تاوەکو لە فراوانی بارودۆخی مرۆیی و بارودۆخی کوردستان تێبگەن، لەگەڵ باسکردنی هەر پرۆژەیەکی مرۆیی بە مەبەستی بەستنەوەی ڕێکخراوەکانی هەرێمی باسک و هەرێمی کوردستان، بە تایبەت بۆ ئاوارەکان.

baghdad_3__2015_02_16_h16m6s16__SF

دانوستانی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدرال به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١٥-٢-٢٠١٥، له‌ دانیشتنی دووه‌می به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی  كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و لایه‌نی حكوومه‌تی فیدرالدا له‌ به‌غدا، هه‌ردوولا به‌رده‌وامییان به‌ گفتوگۆكانیان دا و چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی دوایین ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالیان تاوتوێ كرد.

له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ڕوون بووه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی قه‌یرانی‌ دارایی و نه‌بوونی كاشه‌وه‌، حكوومه‌تی عیراق له‌م كاته‌دا ناتوانێت به‌شه‌ بودجه‌ی شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٥‌دا هاتووه‌، بدات، بۆیه‌ به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو، دانوستانی هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بێت. دوای ته‌واوبوونی دانیشتنی دووه‌میش، شاندی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا و گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی  كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك گه‌یشتبووه‌ به‌غدا و له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی عیراق، شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش، گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی داعش، دۆخی داراییی عیراق و ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی ته‌واوی عیراقی كردووه‌ته‌وه‌، تاوتوێ كرد.

پاشان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی هه‌ردوولادا، دوایین ڕێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال و ئه‌و لێكنه‌گه‌یشتنه‌ی له‌ چه‌ند به‌ندێكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بوو، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و دوای ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر درا و خشته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو، هه‌ردوولا پابه‌ندیی ‌خۆیان به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ دووپات كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی له‌به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌ دروست كردووه‌، ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌یه‌ كه‌ ته‌واوی عیراقی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌م دۆخه‌دا حكوومه‌تی عیراق ناتوانێ وه‌ك پێویست بودجه‌ی هه‌ردوو مانگی یه‌ك و دوو بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژانامه‌واناندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه‌ هه‌ردوولا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن و لایه‌نی عیراقی به‌و خشته‌یه‌ ڕازی بووه‌ كه‌ هه‌ر سێ مانگ جارێك تێكڕای هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ژمار بكرێت. ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی كاش، حكوومه‌تی عیراق وه‌ك پێویست و وه‌ك له‌ بودجه‌دا هاتووه‌‌، جارێ ناتوانێ پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات. باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مشه‌و دانیشتنێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له‌ نێوان هه‌دوولادا ساز ده‌كرێت.

له‌ سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆدا بۆ به‌غدا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، وه‌زیرانی سامانه‌ سروشتییه‌كان، دارایی و ئابووری، پلاندانان، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران بوون.

130677864972706807

Durante el segundo día de la Conferencia de Seguridad en Munich, el Presidente Barzani se reunió con varios líderes mundiales y funcionarios, entre ellos: la Canciller Angela Merkel, la Alta Representante de la Unión Europea para Asuntos Exteriores y Política de Seguridad Federica Mogherini, el Ministro de Asuntos Exteriores de Noruega Børge Brende, la Ministra de Defensa de Alemania Ursula von der Leyen, el Primer Ministro de Líbano Tamam Salam, el Ministro de Relaciones Exteriores de Armenia Edward Nalbandian.

لە میانەی ڕۆژی دووەمی کۆنفڕانسی ئاسایشی جیهانی لە شاری میونخ لە ئەڵمانیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی چاوی بە ژمارەیەک سەرکردەو بەرپرسانی ووڵاتانی تری جیهان کەوت، لە نێوانیاندا  چاوی بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل کەوت. هەروەها بە جیا لەگەڵ خاتوو فیدریكا موگیرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا و بورگ برێند وەزیری دەرەوەی نەرویج و خاتوو ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و ئێدوارد ناڵبەندیان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا كۆبووەوە.

هەردووک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکل وە وەزیری بەرگری ئورسولا فۆن دێر لاین باسی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەیان کرد، هەروەها ئەوەیان دووپاتکردەوە کە پێداویستی زیاتر ڕەوانەی کوردستان دەکەن بۆ پێشمەرگە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بەشداری لە پانێڵکدا کرد سەبارەت بە جەنگ دژی داعش و باری ئاوارەکان لە کوردستان، هەروەها سوپاسی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە و ئەوەشی دووپاتکردەوە کە پێداویستی بە هاوکاری زیاتری سەربازی هەیە.

KRG_Special_Logo_01__2009_10_30_h2m15s48__HA

حکوومەتی هەرێمى كوردستان، ئیدانەی کوشتنی فڕۆکەوانە ئوردنییەکە دەکات

زۆر بە توندی سەرکۆنەی کوشتنی فڕۆکەوانی ئوردنی (مەعاز کەساسیبە) دەکەین كه‌ به‌وپه‌ڕى ترسناكى و دڕه‌نده‌یى، به‌ دەستی تیرۆریستانی داعش شه‌هیدكرا. دیارە کوشتنی دیل و بارمتە دژ بە هەموو بنەمایەکی ئایینی و مرۆیی و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بۆیە تاوانەکانی ئەم تیرۆریستانە لە هەموو بنەمایەکی مرۆیی و ئایینی و شارستانییه‌وه‌ دوورن و مەترسییەکانیان بەرۆکی هەموو گەل و وڵاتانی ناوچەکە و دنیای بەبێ جیاوازی گرتووە.

ئه‌م دڕه‌نده‌یییه‌ دیسان ده‌یسه‌لمێنێ كه‌ ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێزە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکانی دنیا ئەوەیە، بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی وزە و هێزی تیرۆریستان و بنەبڕکردنیان و لەپێناو فەراهەمکردنی دنیایەکی هێمنتر و پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ گەلانی دنیا و ئایندەی مرۆڤایەتی، هەمووان پێکەوە به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر كاراترى هه‌مه‌لایه‌نه‌، كار ‌بۆ له‌ناوبردنى دڕنده‌كانى داعش بكه‌ن.

بە ناوی حکوومەت و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى هاوخه‌مى و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی فڕۆکەوانی ئوردنی (مەعاز کەساسیبە) و جه‌نابى شا و حکوومەت و گەلی شانشینی ئوردنى دۆست دەکەین. تیرۆریستان دەبێ باجی ئەم تاوانە دڕندانه‌یه‌ و هەموو تاوانە نامرۆییەکانی دیكه‌یان بدەن و له‌ ڕه‌گ و ڕیشاڵه‌وه‌ هه‌ڵبته‌كێنرێن.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2015/2/3