Archive for month: September, 2014
کۆماری چێک پاڵپشتی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە
حکومەتی چێک پاڵپشتی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوەو جەختیکرد لەسەر دانی چەک بە پێشمەرگە وگەیاندنی نوێترین تەکنەلۆژیای سەربازی بۆ ئەم هێزانە.
ئەم هەڵوێستەی حکومەتی چێک لەمیانەی دیدارەکانی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هات لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری چێک، کە لەسەر بانگهێشتى فەرمى میلان چۆڤانیک، وەزیرى ناوخۆ، سەردانی ئەم وڵاتەى کرد.
لەم کۆبوونەوانەدا، کەریم سنجاری باسی لە دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانى سەرگۆڕەپانى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکەی بەگشتى کرد. هەروەها کورتەیەکى سەبارەت بە شەڕى دژى داعش و پێویستى بەردەوامبوونى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لە هاوکاریکردنى حکومەتى هەرێم و بەردەوامبوونیان لە هەوڵدان بۆ بنبڕکردنى تیرۆر لەناوچەکەدا پێشکەش کرد.
لەلای خۆشیەوە وەزیرى ناوخۆى چێک پابەندى حکومەت و گەلى چێکى دووپاتکردەوە بۆ پشتگیریکردن و هاوکاریکردنى حکومەت و گەلى کوردستان لە شەڕى دژى رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، ناسراو بە داعش، و تیرۆر بەگشتى. هەروەها ئامادەیى تەواوى وەزارەتەکەى نیشاندا بۆ هاوکارى و هەماهەنگى کردن لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم لە بوارى دابینکردنى ئامراز و تەکنەلۆژیاى پێشکەوتووى چاودێرى و ئاسایش و پێدانى خولى مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى ناوخۆ.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا، وەزیری ناوخۆی چێک ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانى پۆلیسى چێکی ئامادەن بۆ پێدانى خولى مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى ناوخۆى حکومەتى هەرێم لە بوارى ئاشکراکردن و هەڵگرتنەوەى بۆمب و پوچەڵکردنەوەى بۆمبى چێنراو. هەروەها رایگەیاند کە داوای لە بەرپرسانی پۆلیسی وڵاتەکەی کردووە بە زووترین کات پێشنیارى بۆ ئامادەبکەن سەبارەت بە چۆنیەتى پێشکەشکردنى هاوکاریەکانیان بە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم بۆ شەڕ لە دژى تیرۆر.
کەریم سنجارى متمانەیی خۆی بە حکومەتى چێک دەربڕی بەوەی هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات لە بوارى دابینکردنى تەکنەلۆژیاى چاودێرى پێشکەتوو و سیستەمى پێشکەوتووى ئاسایش و کردنەوەى خولى مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزەکانى ناوخۆ لە گشت بوارەکاندا. دووپاتیشیکردەوە حکومەتى هەرێم وەکو هاوبەشێکى درێژ خایەن سەیرى کۆمارى چێک دەکات.
هەر لەو سەردانەیدا وەزیری ناوخۆی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانى دەزگا ئەمنیەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى چێک کۆبۆوە بە مەبەستى گفتوگۆکردن سەبارەت بە چۆنیەتى هەماهەنگى و هاوکارى لە نێوان هەردوو وەزارەتدا.
دواتر کەریم سنجاری لەگەڵ تۆماس کوختەن جێگرى وەزیرى بەرگرى چێکى کۆبوەوە ولە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتى پەرەپێدانى هەماهەنگى و هاوکارى سەربازى لە نێوان حکومەتى هەرێم و کۆمارى چێک. وپاشان سەردانى کۆگاکانى چەک و کارگەى دروستکردنى چەک و تانک و زرێپۆشیان کرد بۆ ئاشنابوون بە توانا سەربازیەکانى کۆمارى چێک بە مەبەستى پێشکەش کردنى هاوکارى سەربازى بە هێزەکانى ناوخۆ و پێشمەرگە لە شەڕى دژى داعش و تیرۆر.
هەروەها لەسەردانێکیدا بۆ وەزارەتى دەرەوەى چێک، کەریم سنجاری لەگەڵ لوکاش کاوتسکى جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەم وڵاتە کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆ تیشکى خستە سەر رەوشى ئێستاى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە و رەوشى ئاوارەکان و پێویستى بەردەوامبوونى کۆمارى چێک و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لە پشتگیریکردن و پێشکەشکردنى هاوکارى مرۆیى بە ئاوارەکان. لەبەرامبەردا لوکاش پابەندى حکومەتى چیکى دووپاتکردەوە بۆ پشتگیرى کردنى هەرێمى کوردستان و پێشکەش کردنى هاوکارى مرۆیى بە ئاوارەکان.
لە درێژەى چالاکیەکانیدا، کەریم سنجارى سەردانى سەرۆکایەتى کۆمارى چێکى کرد و لەگەڵ هینک کمونیچک راوێژکارى سەرۆکی کۆمار بۆ کاروبارى دەرەوە کۆبوەوە. لە میانەى دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەى گرنگى پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان کۆمارى چیک کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگى ئاڵوگۆرکردنى سەردان لە ئاستى باڵا لە نێوان هەردولادا.
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر كۆبانێ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر خوشك و براكانمان لە كۆبانێ بەشێكە لە ئەو نەفیرعام و دوژمنكارییەی تیرۆریستان لەدژی گەلی كوردستان ئەنجامی دەدەن. وەحشیگەری و پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر كۆبانێ و ڕۆژئاوای كوردستان هەڕەشەیە بۆ هەموو گەلی كوردستان و شەرەف و كەرامەت و مان و نەمانی گەلەكەمانی كردۆتە ئامانج.
داوا لە هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكەم هەموو ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن و بەیەكەوە بەرگری له كەرامەت و خاك و ژیانی هاووڵاتیانی كۆبانێ بكەن. بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان ئەركێكە لەسەر شانی هەموومانە و لەسەرووی هەموو ئەركێكی دیكەیە.
داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەكەم بە زووترین كات هەموو ڕێوشوێنێك بگرنەبەر بۆ پاراستنی كۆبانێ و خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان لە دەستی تیرۆریستان. چونكە تیرۆریستانی داعش لە هەر شوێنێك بن دەست لە تاوان و كارەسات ناپارێزن و دەبێ لە هەر شوێنێك بێت لێیان بدرێت و تێكبشكێندرێن.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
19ـی ئەیلوولی 2014
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆك كۆماری فەڕەنسا دەكات
لەهەنگاوێکی مێژووییدا وەکو یەکەمین سەرۆک کۆماری وڵاتێکی ئەوروپی خاوەن ئەندامێتی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دوێنێ فرانسوا هۆڵاند سەرۆکی کۆماری فەڕەنسا بە یاوەری شاندێکی حکومی یاوەری سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا پێشوازی لێ کرا.
لەیەکەمین وێستگەی ئەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی بەیاوەری سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و شاندە یاوەرەکەی سەردانی کەمپی ئاوارەکانیان لە شارۆچکەی عەنکاوەی هەولێر کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخ و گوزەرانی ئاوارەکان بوون کە لەپاش پەلاماردانی تیرۆریستان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا پەنایان بۆ کوردستان هێناوە و لەم کەمپەدا نیشتەجێن.
پاشان کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکی هەرێم وسەرۆکی فەڕەنسا وشاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە لۆران فابیوس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و جێن یوڤیس لێدریان وەزیری بەرگریی فەڕەنسا و مارک بارێتی باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسی حکوومەتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی کوردستان و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی سەرۆکی فەرەنسا و شاندە یاوەرەکەی کرد و ئەم سەردانەی بە مێژوویی و کاریگەر وەسف کرد.
سەرۆک بارزانی سوپاسی سەرۆک و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ بەدەنگەوەهاتن و یارمەتیدان و هاوکاریکردنی گەلی کوردستان و ڕایگەیاند کە جێگەی شانازییە کوردستان دۆستێکی مەزنی وەک گەلی فەڕەنسای هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا فەڕەنسا لە ڕۆژە سەختەکاندا هەردەم لەگەڵ گەلی کوردستان وەستاوە و یارمەتی و هاوسۆزیی ئەمجارەی فەڕەنسا کاریگەریی زۆری لە بەهێزتربوونی ورەی گەلی کورد و هێزەکانی پێشمەرگە هەبووە و هاوکێشەی شەڕەکانی لە قازانجی گەلی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە گۆڕیوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی فەڕەنسای بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتیی نێودەولەتی و دروستکردنی هاوپەیمانێتیی دەولی لەشەڕی دژی تیرۆردا بەرز نرخاند و لەبارەی شەڕی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە کوردستان لەشەڕی ئەم ڕێکخراوە هەتا ڕیشەکێشکردن و لەناوبردنی بەردەوام دەبێت.
لەلای خۆشیەوە سەرۆکی کۆماری فەڕەنسا سوپاسی سەرۆک بارزانیی کرد بۆ ئەو پێشوازییەی لێی کراوە و دووپاتیکردەوە وڵاتەکەی لە پاڵپشتیکردن و پاراستنی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا یارمەتییە سەربازیی و مرۆڤییەکانی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبێت و دەچێتە قۆناغێکی تازەتر و هاوپەیمانییەکی بەهێزی دەولییش بۆ ئەم مەبەستە پێکدێت.
هاوکات باسی لە بەستنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی کرد کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک لە شاری پاریس بۆ چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەبەسترێت و ڕایشیگەیاند شاندی هەرێمی کوردستانیش لەم کۆنگرەیەدا بەشدار دەبێت چونکە لە ئەرزی واقعدا کوردستان هیڵی ڕووبەڕووبوونەوەیە و لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە لە جەنگدایە.
سەرۆکی فەڕەنسا ستاییشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کرد بۆ پاراستن و حەواندنەوەی ژمارەیەکی زۆری پەنابەر و ئاوارە و کوردستانیشی بە نموونەیەک زۆر باش وەسف کرد لە پێکەوەژیانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جۆراوجۆرەکان و ڕایگەیاند فەڕەنسا ستایشی ئەم پێکەوەژیانەی کوردستان دەکات و پارێزگاری لەم فرەیی و پێکەوەژیانە دەکات.
لەدوای کۆبوونەوەکە سەرۆک بارزانی و سەرۆکی کۆماری فەڕەنسا بەشداری پڕێسکۆنفڕانسێک بوون و ناوەڕۆکی کۆبوونەوە و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ڕاگەیاندنەکان باس کرد.
سەرۆکی هەرێم بەناوی خۆی وگەلی کوردستان سوپاس وپێزانینی پێشکەشی سەرۆکی فەڕەنسا کرد بۆ هەلوێستی بەرامبەر بەگەلی کوردستان لەکاتێکی زۆر هەستیاردا.
نیشانیشیدا پاڵپشتی فەڕەنسا کاریگەری ئەرێنی بۆ بەرزکردنەوەی ورەی گەلی کوردستان وپێشمەرگەی کوردستان و رۆڵی گرنگی لە لەناوبردنی تیرۆریستاندا بینی.
هەروەها سوربونی گەلی کوردستانیشی لەسەر شەڕکردن لەگەڵ تیرۆریستان ونەک تەنها شەڕ بەڵکو لەناوبردنیان چونکە ئەوان هەڕەشەیەکی گەورەن لەسەر ئاشتی جیهانی و نیشامیدا ئەو رۆڵەی فەڕەنسا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا دەیگێرێت رۆڵی بەرهەمداربوو وبووە هۆی هاتنەدی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چونکە بەرەنگاربوونەوەی ئەم تیرۆریستانە پێویستی بەکاری هاوبەش هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا ەگەڕاندنەوەی ئاوارەکان تاکە چارەسەری گونجاوە بەتایبەتی کە ئێستا هاوکێشەکە گۆڕدراوە وپێشمەرگە لەپێشکەوتنی بەردەوامدایە وتیرۆریستانیش لەپاشەکشەدان.
پاشان فرانسوا هۆلاند سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند سەردانی بۆ هەولێر سەردانێکی کاریگەرە وواتای خۆی هەیە و وڵاتەکەی هەمیشە لەکاتی مەینەتیەکاندا هاوکار وپاڵپشتی کوردستان ونیشانیدا هەرێمی کوردستان سەدان هەزاری ئاوارە وپەنابەری لەباوەشگرتووە فەڕەنساش هەموو توانایەکی فەراهەم کردوە بۆ پێشوازیان وئەوانش زۆر سوپاسگوزاری رۆڵی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمن وفەڕەنسا شانازی بەوە دەکات کە یەکەمین وڵات بوە ئەو پاڵپشتیەی پێشکەشی هەرێم کرد .
هاوکات سەرسامی خۆی بۆ پاڵەوانێتی پێشمەرگە نیشانبا کە بەئازاییەکی گەورەوە شەڕی تیرۆریستانیان کرد وقوربانی زۆریشیان دا وهێشتاش لەو خەباتەی خۆیان بەردەوامن و دووپاتیشیکردەوە هەرێمی کوردستان توانی سود لەو چەکانە وەربگرێت کە فەڕەنسا بۆی ناردبوو وتوانی هاوکێشەکە لە بەرژەوەندی خۆیدا بگۆڕێت وستایشی پێکەوەژیانی ئاینی وتایفەتی ونەتەوەیی هەرێمی کرد وبە نمونەیەکی سەرکەوتووی لەناوچەکەدا وەسفکرد.
ئێوارەی هەمان رۆژ فرانسوا هۆڵاند سەرۆکی کۆماری فەڕەنسا کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان هێنا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە لایەن سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومیی هەرێمی کوردستان بەڕێکرا.
شایانی باسە بەر لە کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە مەبەستی گوێگرتن و زیاتر ئاگاداربوونی لە داواکاری و کێشەکانی ئاوارەکان لە کەنیسەی مار یوسفی عەنکاوە لەگەڵ پیاوانی ئایینی مەسیحی و نوێنەرانی ئاوارەکان کۆبۆیەوە.
ووتاری سەرۆک ئۆباما لەسەر ڕەوشی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێکخراوی توندڕەوی داعش
سەرۆکی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ گووتارێکی پێشکەشکرد لەسەر مەترسیەکانی گروپی توندڕەوی داعش، کە بووەتە مایەی وێرانکاری و هەڕەشە بۆ گەلانی عێراق و سوریا. لە گووتارەکەیدا ئۆباما ڕایگەیاند کە هێشتا هەڕەشەی تیرۆر ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، هەروەک چۆن پێش 11ی سێپتێمبەر، گروپێکی بچوکی مرۆڤ کوژ توانای زەرەری گەورەیان هەیە. لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە چاوکراوە بین کاتێک هەڕەشەی لەم جۆرە سەر هەڵدەدات. لەم دۆخەدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا جێگەی مەترسین، کە گروپی ڕادیکاڵ کێشەکانیان قۆستۆتەوە.
ئۆباما باسی لەوەش کرد کە، فەرمانی بە سوپای ئەمریکا داوە کە هێرشەکانی داعش بوەستێنن، وە تا ئێستا 150 هێرشی ئاسمانی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە. ئەمەش ڕێگەی لەبەردەم هێزە عێراقی و کوردیەکان کردووەتەوە تاوەکو چەندین جێگە بگرنەوە. ئەم هێرشانەش ژیانی چەندین هەزار کەسی ڕزگارکردووە.
باسی لەوەش کرد کە هەوڵەکان درێژخایەن دەبن، وە بەردەوام دەبن و هاوکاریی هاوپەیمانەکانمان دەکەین. بە هاوکاری حکومەتی نوێ ی عێراق.
بۆ بینینی تەواوی گووتارە تەلەڤیزێوینەکە کلیکی ئەم لینکە بکە.
نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له حكوومهتى تازهى عیراق دهكات
بهبۆنهى پێكهێنانى حكوومهتى تازهى عیراقهوه، پیرۆزبایى له گهلانى عیراق و سهرۆك وهزیران بهڕێز د. عهبادى دهكهین و هیواى سهركهوتنى بۆ دهخوازین. هیوادارین حكوومهتى نوێى عیراق، حكوومهت و كۆكهرهوهى ههموو پێكهاتهكان بێت و ببێته هۆكارى باشتربوونى ڕهوشى وڵات له ههموو ڕوویهكهوه و بتوانێت كێشهكان، به تایبهتى دابینكردنى ئاسایش و ئارامى و نههێشتنى تیرۆر چارهسهر بكات و، ههموو توانا و ههوڵهكانى بۆ بهدیهێنانى خۆشگوزرانى و مسۆگهركردنى خزمهتگوزارییهكان بۆ گهلانى عیراق بخاته گهڕ.
ههروهها هیوادارین حكوومهتى تازهى عیراق، سوود له ههڵهى حكوومهتهكانى پێشوو وهربگرێت و ههنگاوى جددى بۆ چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر و بهغدا بنێت، بۆ ئهوهى ئهو كێشانه چیتر نهبنه هۆى لاوازبوونى عیراق و شكستى حكوومهتهكانى. دووباره هیواى سهركهوتن بۆ حكوومهتى تازه دهخوازین.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان
9ى ئهیلوولى 2014
(English) European Union expands scope of military and humanitarian engagement in Kurdistan
Lo sentimos, esta entrada se encuentra disponible únicamente en English.
جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کەنەدا کۆبووەوە
بەمەبەستى لەنزیکەوە بەئاگابوون لە رەوشى ئێستاى هەرێمى کوردستان و عیراق و ناوچەکەو بەرەوپێشچوونى هاوکارییەکانى حکومەتى کەنەدا بۆ هەرێمى کوردستان،وەزیرى دەرەوەى کەنەدا، جۆن بێر لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە.
لەدانیشتنەکەدا کە د.فواد حسین سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم و وەزیری ناوخۆوژمارەیەک لەبەرپرسان ئامادەی بوون،شاندی میوان، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ هەرێمى کوردستان دەربڕى کە لە رووبەروونەوەى تیرۆریستان و پرسە مرۆییەکان رۆلى کاراییان بینیوەو هەروەها ئەو رووداوانەى کە لە ئاکامى شەرانگێزییەکانى تیرۆریستانى داعش دژ بە خەڵک و هەرێمى کوردستان، بە کارەسات وەسف کرد.
هاوکات بەردەوامى پشتیوانى حکومەتى کەنەداى بۆ هەرێمى کوردستان لە شەرى دژ بە تیرۆریستان هاوکارییە مرۆییەکان دوپاتکردەوە.
قوباد تاڵەبانى، سوپاسى هاوکارییە مرۆیى و سەربازییەکانى حکومەتى کەنەداى کردو رۆڵى حکومەتى کەنەداو بالیۆَزى کەنەداى لە عیراق بەرز نرخاند ودووپاتیکردەوە هەرێم لەجیاتى جیهان شەرى دژ بە تیرۆر دەکات .
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا، قوباد تاڵەبانى لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى عیراق ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە حکومەتى نوێى عیراق پێکهاتەى هەموو لایەک بێت و پابەند بێت بەدەستوورو نوێنەرى هەمووان بێت.